ده‌نگه‌كان ده‌ژمێردرێنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، كه له‌لایه‌ن تیمێكی دادوه‌رانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كریت، له كاتژمێر 8:00ـی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3/7/2018 له ده‌یان وێستگه و ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردن كه سكاڵایان له‌سه‌ره یان تانه له ده‌ره‌نجامه‌كانیان دراوه، ده‌ستیان به پرۆسه‌ی ده‌ستژمێركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان كرده‌وه. ئه‌وه له كاتێكدایه هێشتا ململانێكان بۆ پێكهینانی كوتله‌ی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانیی و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ یه‌كلایی نه‌بوونه‌ته‌وه. به‌رپرسانیش ئاشكرایان كردووه، هاوپه‌یمانێتی فه‌تح كه زۆرینه‌ی هێز و گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له خۆگرتووه‌و له ئێرانه‌وه نزیكن، ناوی هادی عامری، ئه‌مینداری گشتی ریكخراوی به‌در و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی فه‌تحیان وه‌ك كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران دیاریكردووه.
رۆژی 12/5/2018 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌نجامدرا، به‌ڵام ھێشتا ده‌ره‌نجامی دانپێدانراوی هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه رانه‌گه‌یێنراوه، یه‌كێك له‌و دادوه‌رانه‌ی بۆ سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی ده‌ستژمێری ده‌نگه‌كانیش دیاریكراوه له به‌غدا ده‌ڵێت: "ده‌ستژمێری ده‌نگه‌كان حه‌وت پارێزگا ده‌گرێته‌وه، له‌و حه‌وت پارێزگایه‌ش نزیكه‌ی 400 وێستگه سندووقه‌كانیان ده‌كرێته‌وه و جارێكی دیكه به ده‌ست ده‌ژمێردرێنه‌وه‌و له‌گه‌ڵ ده‌ره‌نجامی پیشوودا كه ئه‌لیكترۆنی بووه به‌راورد ده‌كرێنه‌وه. پێشبینی ده‌كرێت تا ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌یش ده‌ره‌نجامی یه‌كلاكه‌ره‌وه رابگه‌یێنرێت".
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واژۆكردنی ده‌ره‌نجامه‌كانیش، هاوپه‌یمانی فه‌تح له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه به‌ڕێوه چووه، زۆرینه‌یان ده‌نگیان بۆ هادی عامری داوه بۆ ئه‌وه‌ی بكرێته كاندیدی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتووی عێراق و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌دا گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ن".