رامین بۆ دواجار دایك و باوكی ده‌بینێ

"مه‌ترسی له‌ سێداره‌دانی له‌ ناكاوی هه‌یه‌"

K24 - هه‌ولێر:

ڕامین حوسێن پەناھی زیندانیی سیاسی كورد بۆ دواینجار چاوی بە دایك و باوكی دەکەوێت و ئەمەش بە واتای لەسێدارەدانی لەناكاوی دێت.

پارێزەری ڕامین حوسێن پەناھی، زیندانیی سیاسی كورد كە سزای لەسێدارەدانی بۆ براوەتەوە بە كوردستان24ی راگەیاند: "شەست پارێزە لە نامەیەكدا بۆ سەرۆككۆماری ئێران حەسەن رۆحانی، داوای راگرتنی بەپەلەی سزای لەسێدارەدانی رامینیان كردووە. بەوتەی حوسێن ئەحمه‌دی نیاز بەرپرسانی زیندانی سنە رێگەیان بە رامین داوە بۆ دواجار چاوی بە دایك و باوكی بكەوێت و ئەوەش بە واتای لەسێدارەدانی لە ناكاوی ئەو بەندكراوە سیاسیە كوردە دێت.

 دۆسیەی رامین بۆتە دۆسیەیەكی نێودەوڵەتی و تا ئێستا چەندین كەسایەتی و رێكخراوی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ داوای راگرتنی سزای لەسێدارەدانیان كردووە، بەڵام بەرپرسانی دادوەری ئێران سوورن لەسەر لەسێدارەدانی.