به‌ڤیدیۆ.. رێگای ھەولێر- كۆیە قوڕی كرد بەسەری ھونەرمەندێكدا
K24 - ھەولێر
وەك ناڕەزایەتی دژی خراپی رێگای ھەولێر- كۆیە و روودانی چەندین رووداوی ھاتووچۆ لەو رێگایە، ھونەرمەندێكی كۆیە لەسەر رێگاكە قوڕی كردە بەسەری خۆیدا.
ھونەر تاھیر، ئەو ھونەرمەندەی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی ھەولێر- كۆیە بە قوڕكردن بەسەری خۆیدا ناڕەزایەتی بەرامبەر چاكنەكردنی رێگاكە دەربڕی، بە كوردستان24 راگەیاند: "رۆژانە رووداوی ھاتووچۆ لە رێگای ھەولێر- كۆیە روودەدات و كەس خۆی ناكات بە خاوەن بۆ چاككردنی رێگاكە، كە دەبوایە دەمێك پێش ئێستا دووسایدی ئەو رێگایە تەواو بوایە، ئەو چالاكییەم بۆ مەرگی ئەو كەسانەیە كە رۆژانە لەو رێگایە دەبنە قوربانی".
هه‌روه‌ها په‌یامێكی دیكه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده نیشاندانی ناڕه‌زاییه به‌رامبه‌ر به حكوومه‌تی عێراق، كه دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر و هێرشه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، رێگه‌ی نێوان هه‌ولێر ـ كه‌ركووك له پردێی داخستووه و تائێستا نه‌یكردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی جه‌نجاڵی و قه‌ره‌باڵغییه‌كی زیاتی بكه‌وێته سه‌ر رێگه‌ی نێوان هه‌ولێر ـ كۆیه و، به‌هۆی خراپی رێگاكه به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه رۆژانه چه‌ندین كاره‌ساتی هاتووچۆ رووده‌ده‌ن.
گوتیشی: "ویستم وەك ھونەرمەندێك بەو چالاكییە بە لایەنی پەیوەندیدار بڵێم كە بێ‌باك نەبن بەرامبەر ئەو ھەموو خەڵكەی بەھۆی خراپی ئەو رێگایە گیان لەدەستدەدەن و بریندار دەبن".
ئاماژەی بەوەشكرد: "لەو ماوەیە كە رێگای كەركووك- ھەولێر، داخراوە رێگای كۆیە قەرەباڵغتر بووە و ژمارەی قوربانییەكان لەو رێگایە زیاتر بووە".
ئەو ھونەرمەندە ئاشكراشی كرد: "سبەی ئەو چالاكییە دووبارە دەكەمەوەو داواشم لە خەڵكی كۆیە كردووە، چیتر تەنھا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان قسە لەسەر خراپی ئەو رێگایە نەكەن و بێن پشتگیری لە ھەڵوێستەكەم بكەن".