ژن و مێردێك به‌هۆی مێسی و كریستیانۆ له‌یه‌كتر جیابوونه‌وه‌

له‌ مۆندیالی 2002 بریاری هاوسه‌رگیریان دا، له‌ مۆندیالی 2018 جیابوونه‌وه‌

له‌ رووسیا ژن و مێردێك به‌هۆی بارودۆخی كریستیانۆ و مێسی له‌ مۆندیالی 2018 به‌ فه‌رمی له‌یه‌كتر جیابوونه‌وه‌.

رۆژنامه‌ی Argumenti Faktiـی رووسیا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ ژن و مێردێكی شاری چیلیابینسك كه‌ كه‌وتۆته‌ رۆژئاوای رووسیا به‌ ناوی (ئارسن و لیودمیلا) له‌ دوای یارییه‌كه‌ی ئارجێنتینا و نێجیریا بڕیاری جیابوونه‌وه‌یان دا.

به‌ گوێره‌ی رۆژنامه‌كه‌ ژنه‌كه‌ هانده‌ری كریستیانۆ بووه‌ و پیاوه‌كه‌ هانده‌ری مێسی بووه‌ و به‌هۆی له‌ده‌ستداتی پێناڵتییه‌كانیان له‌ مۆندیال زۆر یه‌كتریان توڕه‌ كردووه‌، دواجار له‌ یارییه‌كه‌ی نێجیریا و ئارجێنتینا تووشی هه‌ڵچوون بوونه‌ و ژنه‌كه‌ راسته‌وخۆ كه‌لوپه‌له‌كانی له‌ ماڵه‌وه‌ كۆكردۆته‌وه‌ و رۆژی دواتر له‌ دادگا داوای جیابوونه‌وه‌یان له‌یه‌كتر كردووه‌.

ئه‌م ژن و مێرده‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مۆندیالی 2002 كه‌ له‌ كۆریای باشوور و ژاپۆن به‌ڕێوه‌ چوو له‌ یه‌كێك كافێیه‌كان یه‌كتریان ناسیوه‌ و بڕیاری هاوسه‌رگیریان داوه‌.