دوای ده‌ركرانی له مۆندیال، مێسی قسه‌ی دڵی خۆی بۆ سوارێز كردووه
لویس سوارێز هێرشبه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا كه ئێستا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆروگوای خۆی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی فره‌نسا له قۆناخی هه‌شتی مۆندیال ئاماده ده‌كات، له لێدوانێكدا ئاشكرای ده‌كات كه دوای ده‌ركرانی ئارجێنتینا له مۆندیال قسه‌ی له‌گه‌ڵ لیۆنێل مێسی كردووه.
هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا له قۆناخی 16ـی مۆندیال به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر 3 گۆڵ له ئارجێنتینای برده‌وه، بۆ چواره‌مجاره مێسی له بردنه‌وه‌ی مۆندیال شكستی هێنا.
لویس سوارێز هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرگوای كه له مۆندیالی 2018 دوو گۆڵی كردووه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه قسه‌ی له‌گه‌ڵ مێسی كردووه.
سوارێز ده‌ڵێت: مێسی هاوڕێیه‌كی نزیكی منه، بۆیه راسته‌وخۆ دوای ده‌ركرانی ئارجێنتینا له مۆندیال قسه‌م له‌گه‌ڵ مێسی كرد و هیوای ئه‌وه‌ی بۆخواستم كه له مۆندیال گۆڵی زیاتر تۆمار بكه‌م و له فره‌نسا ببه‌ینه‌وه.
سوارێز ده‌شڵێت: له كاتی قسه‌كانم له‌گه‌ڵ لیۆ، هه‌ستم به هیچ نیگه‌رانییه‌كی گه‌وره‌ی مێسی نه‌كرد به‌هۆی ماڵئاواییكردنیان له مۆندیال و بارودۆخه‌كه‌ی تاڕاده‌یه‌ك به ئاسایی وه‌رگرتووه و ته‌نیا هیوای به‌ختێكی باشی بۆ من له مۆندیال ده‌خواست.
سوارێز گوتیشی: مێسی پێیوا بووه ئه‌وه‌ی له توانای دا هه‌بووه كردوویانه‌وه و توانای هه‌ڵبژارده‌كه‌ی هه‌ر ئه‌وه‌نده بووه كه له مۆندیال پێشكه‌شیان كردووه.