بزانه‌ دوای یارییه‌ دراماتیكه‌كه‌ی ئینگلاند و كۆلۆمبیا چی روویدا

كۆلۆمبیا و ئینگلاند ئاگریان له‌ مێژووی مۆندیال به‌ردا

هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند له‌ یارییه‌كی زه‌حمه‌ت و دراماتیكی به‌ لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ به‌ربه‌ستی كۆلۆمبیای بڕی و گه‌یشته‌ قۆناخی هه‌شتی مۆندیالی 2018ـی رووسیا.

یارییه‌كه‌ له‌ گێمی یه‌كه‌م به‌ یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، دواتر له‌ خوله‌كی 57ـی گێمی دووه‌م هاری كه‌ین كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند له‌ لێدانی پێناڵتی گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد.

دواتر پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه‌ لێ بدات، یێری مینا به‌ لێدانی سه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه‌ و یارییه‌كه‌ دوو گێمی زیادكراوی خرایه‌ سه‌ر.

یارییه‌كه‌ به‌ درێژایی دوو گێمی زیادكرا و به‌یه‌كسانبوون كۆتایی هات، دواتر به‌ لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ئینگلاند سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد و له‌ قۆناخی هه‌شت به‌رامبه‌ر سوید یاری ده‌كه‌ن.

گرینگترین ئامار و رووداوه‌كانی یارییه‌كه‌:

ـ هاری كه‌ین به‌ 6 گۆڵ شوێنی خۆی له‌ پێشه‌نگی گۆڵكارانی مۆندیالی 2018 پته‌وتر كرد.

ـ هاری كه‌ین بووه‌ یه‌كه‌م یاریزان‌ له‌ دوای 1994‌ له‌ یه‌ك مۆندیال 3 گۆڵ به‌ پێناڵتی ده‌كات.

ـ هاری كه‌ین دووه‌م یاریزانی ئینگلانده‌ له‌ یه‌ك مۆندیال 6 گۆڵ تۆمار ده‌كات.

ـ هاری كه‌ین بووه‌ یه‌كه‌م یاریزانی ئینگلاند له‌ دوای 1939 شه‌ش یاری له‌سه‌ریه‌ك گۆڵ ده‌كات.

ـ یێری مینا له‌ 3 یاری مۆندیالی رووسیا 3 گۆڵی به‌ لێدانی سه‌ر تۆمار كردووه‌.

ـ یێری مینا تاكه‌ به‌رگریكاره‌ له‌ دوای مۆندیالی 1966 له‌ یه‌ك مۆندیال 3 گۆڵ به‌ لێدانی سه‌ر تۆمار ده‌كات.

ـ یێری مینا به‌ 3 گۆڵ بووه‌ دووه‌م گۆڵكاری مێژووی كۆلۆمبیا، یه‌كه‌م یاریزان خامیس رۆدریگێزه‌ به‌ 6 گۆڵ.

ـ به‌ درێژایی مێژووی كۆلۆمبیا له‌ مۆندیال ته‌نیا 2 یاریزان 3 یاری له‌سه‌ریه‌ك گۆڵی كردووه‌، یه‌كه‌میان خامیس رۆدریگێز له‌ مۆندیالی 2014، دووه‌میان یێری مینا له‌ مۆندیالی 2018.

ـ ئینگلاند یه‌كه‌مجاره‌ له‌ مێژووی مۆندیال له‌ كاتی زیادكراو گۆڵی لێ بكرێت.

ـ یێری مینا دوای میرۆسلاڤ كڵۆزه‌ دووه‌م یاریزانه‌ له‌ مێژووی مۆندیال 3 گۆڵ به‌ لێدانی سه‌ر بكات.