به فه‌رمی یانه‌ی زاخۆ بۆ خولی پله‌یه‌كی عێراق دابه‌زی
یانه‌ی زاخۆ دوای شكسته‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به‌رامبه‌ر یانه‌ی كاره‌با، به فه‌رمی ماڵئاوایی له خولی نایابی عێراق كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له گه‌ڕی شازده‌یه‌می خولی نایابی عێراق، یانه‌ی زاخۆ له به‌غدا بووه میوانی یانه‌ی كاره‌با، یارییه‌كه‌شی به گۆڵێكی بێوه‌ڵام دۆڕاند و به فه‌رمی بۆ خولی پله‌یه‌ك دابه‌زی.
یانه‌ی زاخۆ له كۆی 35 یاری ئه‌م وه‌رزه، 3 بردنه‌وه، 12 یه‌كسانبوون و 20 شكستی هه‌یه، 24 گۆڵی تۆمار كردووه و 67 گۆڵی لێكراوه، ئه‌مه‌ش خراپترین رێژه‌یه له‌سه‌ر ئاستی خوله‌كه و ته‌نیا 18 خاڵی كۆكردته‌وه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه فیفا 3 خاڵی وه‌ك سزایه‌ك له یانه‌ی زاخۆ كه‌مكردۆته‌وه، به‌هۆی نه‌دانی شایسته دارییه‌كانی یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كانی پێشووی.
یانه‌ی زاخۆ دووشه‌ممه‌ی داهاتوو میوانداریی كه‌ربه‌لا ده‌كات، پاشان له 20ـی ئه‌م مانگه له یاریگه‌ی خۆی دوایین یاری له‌م وه‌رزه به‌رامبه‌ر به‌حری ده‌كات، ئه‌نجامه‌كان هه‌ر چۆنێك بن زاخۆ ماڵئاوایی له خولی نایابی عێراق مسۆگه‌ر كردووه.