كەشناسی: پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت

پلەی گەرمی شارەكان

K24 - ھەولێر

بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی سبەی پلەی گەرمی بە بەراورد بە رۆژانی رابردووی ئەم ھەفتەیە دادەبەزێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەگوێرەی پێشبینیەكان، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 45 و لە سلێمانی و دھۆك 43 و لە كەركووكیش وەك ھەمیشە لەشارەكانی دیكە گەرمتر دەبێ و 48 پلەی سیلیزی دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

كەشناسی پێشبینی دەكات، سبەی پلەی گەرما لە كوردستان دابەزێت و لە ھەولێر بەرزترین پلە 43 و نزمترین پلە 31 دەبێت، ھەروەھا لە سلێمانی و دھۆك بەرزترین پلە 42 و لە كەركووك بەرزترین پلە 46 و نزمترین پلە 32 دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی