له شاره‌دێیه‌كی منبج ته‌قینه‌وه روویدا
K24 هه‌ولێر:
له‌ناو خۆپیشاندانێكدا كه له شاره‌دێی "ئه‌لحه‌یه"ـی سه‌ر به شاری منبجی سووریا دژی هاتنی سوپای توركیا و هه‌ڕه‌شه‌كانیان بۆ سه‌ر ناوچه‌كه به‌ڕێوه‌چووه ته‌قینه‌وه روویداوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی میدیاكانی سه‌ر به هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی "هه‌سه‌ده" بریندار هه‌یه.
ره‌زوان بێزار په‌یامنێری كوردستان 24 له كۆبانێ و منبج له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه رایگه‌یاند: "تا ئێستا یه‌ك كه‌س گیانی له ده‌ستداوه‌و 3 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. برینداره‌كانیش گواستراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌ی نیشتمانی منبج.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ته‌قینه‌وه‌كه به‌هۆی بۆمبێكی چێنراوه‌وه بووه.