ناوی پاڵێوراوانی په‌رله‌مانی كوردستان تۆمارده‌كرێ
K24 - هه‌ولێر:
کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یێنێت: "له ڕۆژی ٧/٧ تا ٢٥/٧ ده‌ست به تۆماری ناوی پاڵێوراوان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت".
شۆڕش حه‌سه ن به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هةڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به کوردستان 24 ڕایگه‌یاند: "کۆمیسیۆن له ٧ مانگه وه ده ست به تۆماری ناوی کاندیده‌كان ده‌كات و تا رۆژی 25ـی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت".
بڕیاره له ھەفتەی داھاتووه‌وه، دەست بكرێت بە نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەرانیش، له‌وباره‌یه‌وه كۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی كوردستان داوا لە ھاووڵاتیان دەكات، بۆ دڵنیابوون لە ناوەكانیان سەردانی بنكەكان بكەن.
ئارام نەجمەدین، بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری كۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی كوردستان، بە كوردستان24ی راگەیاند: "لە رۆژی سێ شەممەی داھاتوو 10/7/2018، دەستدەكرێت بە نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران و ئەو پرۆسەیە بۆ ماوەی 30 رۆژ بەردەوام دەبێت، بۆیە پێویستە دەنگدەران بۆ دڵنیابوون لە ناوەكانیان سەردانی بنكەكەكان بكەن، لەبەر ئەوەی ئەو تۆمارە جیاوازە لە تۆمارەی پێشتری ھەڵبژاردنەكانی عێراق، كە پشتی پێدەبەسترا".
ھەر لەسەر ئەو پرسە كاروان جەلال، بەرپرسی داتا و زانیاری لە كۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی كوردستان بە كوردستان24 گوت: "رێكاری نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران لەسەر ئاستی پارێزگاكانی ھەرێم دەبێت و لە قەزا و ناحییەكانیش بنكەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەبێت، پێشتر لە ھەولێر 53 بنكە ھەبوو، ئێستا ژمارەی بنكەكان زیادكراوە و ھەولێر دەبێتە 76 بنكە، لە سلێمانی پێشتر 74 بنكەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران ھەبوو، لەمەدوا دەبێتە 84 بنكە، ھەروەھا لە ھەڵەبجە ھەشت بكە و لە پارێزگای دھۆكیش 48 بنكەمان دەبێت".
ئاشكراشی كرد: "ئەو دەنگدەرانەی دەیانەوێت ناوەكانیان بۆ بنكەیەكی دیكە بگوازنەوە لە بنكەكانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران مامەڵەیان بۆ دەكرێت"
بڕیارە لە 30/9/2018، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت.