كه‌ركووك.. ژمارەیەک چەکدار بە رۆژی نیوەڕۆ هه‌ڵده‌كوتنه سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد
K24 – كه‌ركووك:
کاتژمێر دووی نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەگەڕەکی ئازادی شاری کەرکووک کە گەڕەکێکی کوردنشینی شاره‌كه‌یه، ژمارەیەک چەکدار هەڵدەکوتنە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد و بڕێک پارەو ئاڵتوون لە ماڵەکەی دەبه‌ن.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووک بە کوردستان 24ی وت؛ "چەکدارەکان شەش چەکدار بوونە کاتێک هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە، هێشتا کەسیان دەستگیرنەکراون و ناسنامەشیان دیار نییە".
بەوتەی ئەو سەرچاوە، ئەو هاووڵاتییەی هێرشکراوەتە سەری ناوی (یوسف خەسرەو)ه‌و، چه‌كداره‌كانیش بڕی سی ملیۆن دیناری عێراقی و بیست هەزار دۆلاری ئەمریکیان دزیوە، لەگەڵ 20 مسقاڵ ئاڵتون.
چەکدارەکان بۆ ماوەی کاتژمێرێک دەست و قاچی خاوەن ماڵەکەیان به‌ستووه‌ته‌وه و لەژوورێک دایانناوه، بەرپرسانی ئەمنییش رایده‌گه‌یه‌نن پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوەکە کردووه‌تەوە.
ا. م