"نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت ده‌گاته 350 دۆلار"
K24- هه‌ولێر:
باقر جه‌بر زوبێدی، وه‌زیری پیشووی گواستنه‌وه‌ی عێراق هۆشداری له هه‌لگیرسانی شه‌ڕێكی گه‌وره له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌دات، كه به‌هۆیه‌وه نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان بگاته 350 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و، داواشی له حكوومه‌تی عێراق كرد، هه‌رچی زووه ده‌ست به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا بكات.
زوبێدی له نووسینێكدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، "به‌هۆی ناكۆكییه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا، ناوچه‌كه گرژییه‌كی زۆر گه‌وره به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، كه پێشتر رووینه‌داوه"، داواشی له حكوومه‌تی عێراق كرد، "په‌له بكات له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی و، هه‌نارده‌كردن له‌و به‌نده‌ره بگه‌یه‌نێته 1 ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه، بۆئه‌وه‌ی پێداویستی عێراق له داهاتی نه‌وت دابین بكرێت، به‌ر له‌وه‌ی جه‌نگی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا له گه‌رووی هورمز و بابولمه‌نده‌ب ده‌ستپێ بكات، كه به‌هۆیه‌وه نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له جیهان ده‌گاته 300 تا 350 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی".
زوبێدی پێشبینیشی كرد، "به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له جیهان ئابووری وڵاتانی ئه‌وروپا، باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، ئه‌مه‌ریكا، وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی به‌ته‌واوه‌تی ده‌ڕووخێنێت، هه‌روه‌ها له‌و باوه‌ڕه‌شدام قه‌باره‌ی گه‌شته ئاسمانیه‌كانی جیهان بۆ له 30% دابه‌زێت و نرخی گه‌شته‌كان 8 ئه‌وه‌نده‌ی ئێستا به‌رز ببێته‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه ئه‌و وڵاتانه‌ی داهاتیان له‌سه‌ر كه‌رتی گه‌شتیارییه زیانی ئابووری زۆریان به‌رده‌كه‌وێت، ژماره‌ی گه‌شتیاران بۆ ئه‌و وڵاتانه بۆ یه‌ك له‌سه‌ر سێ داده‌به‌زێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌گه‌ر ئه‌و جه‌نگه هه‌ڵبگیرسێك كه زۆر نزیكیشه، ئه‌وا به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت كاریگه‌ری زۆر له‌سه‌ر مادده پترۆكیمیاوییه‌كان ده‌بێت و نرخه‌كانیان بۆ 8 ئه‌وه‌نده‌ی ئێستا به‌رز ده‌بێته‌وه و كاری كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمۆبیل و فڕۆكه‌ی ئه‌مه‌ریكی، كه‌نه‌دی و ئه‌وروپی سنووردار ده‌بێت".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، دوێنێ فه‌رمانده‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران دووپاتیانكرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا رێگه له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران بگرێت، ئه‌وان ئاماده‌ن گه‌رووی هورمز دابخه‌ن و رێگه نه‌ده‌ن بارهه‌ڵگرانی نه‌وتی وڵاتانی دیكه له‌ڕێگه‌ی ئه‌و گه‌رووه هامشۆی بازرگانی بكه‌ن.
H.B