ئاماژه‌كانی شه‌ڕه گه‌وره‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌رده‌كه‌ون
K24- هه‌ولێر:
سوپای ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، هێزه ده‌ریاییه‌كانمان له كه‌نداو ئاماده‌ن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هه‌وڵێكی تاران بۆ داخستنی گه‌رووی هورمز و بابولمه‌نده‌ب و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان له ئاوه‌كانی كه‌نداو به‌هه‌موو تواناكانمانه‌وه پارێزگاری له ئازادی هامشۆی بازرگانی نه‌وت له‌و ناوچانه ده‌كه‌ین. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای پاسداران هه‌ره‌شه‌یكرد، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا رێگه و ده‌روازه‌كانی هه‌نارده و فرۆشتنی نه‌وت له‌سه‌ر ئێران دابخات، ئه‌وا گه‌رووی هورمز له‌سه‌ر بازرگانی نه‌وت له كه‌نداوی عه‌ره‌ب داده‌خات.
كابتن بیل ئوربان، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ییی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی كرده‌وه، "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌ركی پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌گرنه ئه‌ستۆ و هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئه‌وه ده‌خه‌نه گه‌ڕ پارێزگاری له هامشۆی بازرگانی نه‌وت له كه‌نداوی عه‌ره‌ب بكه‌ن، وه‌ك چۆن له یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا رێگه‌ی پێدراوه" و گوتیشی، ئه‌گه‌ر پێویست بكات به‌رێگه‌ی سه‌ربازی وه‌ڵامی ئێران ده‌ده‌ینه‌وه.
دوێنێ ئیسماعیل كه‌وسه‌ری، سه‌ركرده له سوپای پاسدارانی ئێران هه‌ره‌شه‌ی داخستنی گه‌رووی هورمزی كرد، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا بڕیار بدات له‌مپه‌ر بخاته به‌رده‌م هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنی نه‌وتی ئێران.
پێشتر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاندبوو، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران بۆ بازاڕه‌كانی جیهان بۆ سفر دابه‌زێنن و رێگه ناده‌ن كڕیارانی جیهان نه‌وتی ئه‌و وڵاته بكڕن.
له‌مباره‌شه‌وه ئه‌مڕۆ له نووسینێكدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، باقر جه‌بر زوبێدی، وه‌زیری پیشووی گواستنه‌وه‌ی عێراق، له‌ئه‌گه‌ری گرژییه‌كانی نێوان تاران و واشنتۆن، هۆشداری له هه‌لگیرسانی شه‌ڕێكی گه‌وره‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا، كه به‌هۆیه‌وه نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان بگاته 350 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و، داواشی له حكوومه‌تی عێراق كرد، هه‌رچی زووه ده‌ست به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا بكات.
H.B