له ده‌وروبه‌ری موسڵیش داعش ده‌ستی به هێرشه‌كانی كرده‌وه
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناحیه‌ی بادووش رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر گوندێكی سه‌ر به ناحیه‌ی بادووش له باكووری رۆژئاوای پارێزگای موسڵ، 4 كه‌س كوژران و شه‌شی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بۆ كه‌ناڵی دیجله‌ی عێراقی ئاشكرایكرد، هێرشه‌كه كاروه‌تی سه‌ر گوندی به‌غله له نزیك سه‌نته‌ری ناحیه‌كه و له‌كاتی هێرشه‌كه‌دا 4 كه‌سیان كوشتووه و وه‌ك ئاماژه‌ی پێكرد، دوای هێرشه‌كه‌ش به‌ر له راكردنیان ئۆتۆمۆبیلێكی مینڕێژكراویان ته‌قاندۆته‌وه و له ئه‌نجامدا 6 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه چه‌كدارانی رێكخراوی داعش له زۆربه ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری پارێزگاكانی موسڵ، كه‌ركووك، دیاله، سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نبار ده‌ستیان به چالاكییه‌كانیان كردۆته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه هێرش، ته‌قینه‌وه و كاری رفاندن ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
H.B