بنه‌چه‌ی شاژنی به‌ریتانیا ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر په‌یامبه‌ری ئیسلام
K24 - هه‌ولێر:
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند راپۆرتێك له باره‌ی بنه‌چه‌ی بنه‌ماڵه‌ی شاهانه‌ی به‌ریتانیا، گوایه ده‌چنه‌وه سه‌ر خێزانی شاژنێكی موسڵمان كه له ئه‌نده‌لووس (ئیسپانیای ئێستا) ژیاوه، ئێستا به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه له‌و باره‌یه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو.
هه‌رچه‌نده راپۆرته‌كانی پێشتر به بابه‌تێكی جدی وه‌رنه‌گیراون، به‌ڵام ئه‌مجاره رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بنه‌چه‌ی خێزانی شاژنی بڵاویكردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی رۆژنامه‌كه به شێوه‌ی گرافیك دایناوه، بنه‌چه‌ی شاژنه ئه‌لیزابێس، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌یامبه‌ری ئیسلام (د. خ).
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، دووباره هاتنه‌وه به‌ر باسی ئه‌و هه‌واڵه، دوای ئه‌وه دێت كه رۆژنامه‌یه‌كی مه‌غریبی بڵاویكرده‌وه، بنه‌چه‌ی شاژن ئه‌لیزابێسی دووه‌م، ده‌چێته‌وه سه‌ر خێزانی په‌یامبه‌ری ئیسلام.
به گوێره‌ی دۆزینه‌وه‌كه، شاژن ئه‌لیزابێسی دووه‌م، ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئیرل كامبریج له سه‌ده‌ی 14ه‌مین، ئه‌ویش له رێگه‌ی موسڵمانانی ئیسپانیا له‌و سه‌رده‌مه ده‌گه‌نه‌وه سه‌ر بنه‌چه‌ی فاتیمه‌ی كچی په‌یامبه‌ر.
سه‌ره‌ڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و رایه له‌لایه‌ن هه‌ندێك شاره‌زایانی مێژوو، به‌ڵام تۆماری موسڵمانان له ئیسپانیای كۆن، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن و پێشتریش عه‌لی جومعه، موفتی پێشووتری میسر، له توێژینه‌وه‌یه‌كدا گه‌یشتووه‌ته هه‌مان ئه‌نجام.
به‌ڕێوه‌به‌ری بڵاوكراوه‌كانی بێركس، كه تایبه‌ته به بنه‌ماڵه‌ی شاهانه، ئه‌و كات نووسیویه‌تی، دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌و ئه‌نجامه، مارگرێت تاچه‌ر، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی به‌ریتانیا، داوای كردووه تاقمی پاسه‌وانی شاژن زیاد بكرێت و سیسته‌می سیكیوریتی به‌هێزتر بكه‌ن.
بێركس پیره‌یج، بۆ تاچه‌ر نووسیویه‌تی: "ناتوانرێت بۆ پاراستنی بنه‌ماڵه‌ی شاهانه ره‌چه‌ڵه‌كیان تا هه‌تایه له (تیرۆریسته موسڵمانه‌كان) بشارینه‌وه كه راسته‌وخۆ ده‌چێته‌وه سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی په‌یامبه‌ر".
بێركس باسی له‌وه‌ش كردووه، راگه‌یاندنی ئه‌و بابه‌ته ده‌بێته شۆكێك بۆ به‌ریتانییه‌كان و ده‌ڵێت: "ژماره‌یه‌كی كه‌م له به‌ریتانییه‌كان ده‌زانن، كه خوێنی په‌یامبه‌ر محه‌مه‌د له ده‌ماره‌كانی شاژندا ده‌گه‌ڕێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر ئاشكرا بێت، ته‌واوی سه‌ركرده موسڵمانه‌كان شانازی به‌و حه‌قیقه‌ته ده‌كه‌ن".
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه له‌لایه‌ن بێركس كراوه، بۆ یه‌كه‌مجاره به فه‌رمی بنه‌چه‌ی بنه‌ماڵه‌ی شاهانه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر وه‌چه‌ی په‌یامبه‌ری ئیسلام.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه، ئه‌لیزابێسی دووه‌م، ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی شاژن زه‌یده، به‌ر له‌وه‌ی ببێته مه‌سیحی، له سه‌ده‌ی 11، به هۆی هێرش و داگیركاری ئه‌مازیغییه‌كان، ماڵه‌كه‌ی خۆی له سیڤیای ئیسپانیا جێهێشتووه.
زه‌یده چواره‌م هاوسه‌ری شا موعته‌مید بن عه‌بادی سیڤیا بووه و دایكی كوڕێك بووه به ناوی "سانچۆ"، دواتریش ئه‌و كوڕه، له سه‌ده‌ی 11 هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ئیرل كامبریج كردووه.
به‌ڵام هه‌ندێك له گۆڤاره به‌ریتانییه‌كان، گومانیان خستووه‌ته سه‌ر ره‌چه‌ڵه‌كی زه‌یده و به بابه‌تێكی جێگه‌ی مشت‌ومڕ وه‌سفی ده‌كه‌ن، هه‌ندێك له مێژووناسانیش له‌و بڕوایه‌دان، زه‌یده، ئه‌و كچه‌ی خه‌لیفه‌ی موسڵمانانه كه "شه‌ڕاب" ده‌خواته‌وه و بنه‌چه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر خێزانی په‌یامبه‌ر، هه‌ندێكیش پێیانوایه زه‌یده له‌ناو بنه‌ماڵه‌كه‌یدا هاوسه‌رگیری كردووه.
په‌یوه‌ستبوونی ره‌چه‌ڵه‌كی شاژن و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی په‌یامبه‌ر، كاردانه‌وه‌ی جیاوازی به دوای خۆیدا هێناوه و خه‌ڵكیش رای پێچه‌وانه‌ی هه‌یه.
عه‌بدولحه‌مید ئه‌لعه‌ونی، له رۆژنامه‌ی "الاسبوع"ی مه‌غریبی پێشوازی له‌و بۆچوونه كردووه و نووسیویه‌تی: "ئه‌وه ده‌بێته بنیاتنانی پردی په‌یوه‌ندی نێوان دوو ئایین و میرنشین".
ئه‌و رۆژنامه به‌ریتانییه‌ش ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، شازاده چارلز، كوڕی شاژنی به‌ریتانیا، به ئیسلام سه‌رسامه، یه‌كێك له هاوڕێ موسڵمانه‌كانیشی ده‌ڵێت: "له‌وانه‌یه هه‌ندێك كات ویستبێتی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ژنێكی دیكه‌ش بكات"، كه مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه ره‌نگه بڕوای به فره‌ژنی هه‌بێت.
شازاده چارلز، پاڵپشتی و چاودێری سه‌نته‌ری ئۆكسفۆر بۆ توێژینه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌كات و به سڵاوی ئیسلامی "السلام علیكم" به‌خێرهێنانی جه‌ماوه‌ره‌كه ده‌كات.
ئه‌و هاوڕێیه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، چارلز به باشتری ده‌زانێت به‌رگری له باوه‌ڕ "ئیمان" بكات به گشتی، نه‌ك ته‌نها باوه‌ڕ "ئیمانی مه‌سیحییه‌ت".
سه‌رچاوه: Daily Mail
ا. م