ئه‌مه‌ریكا ڤیدیۆی تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
تاقیگه‌ی لۆرێنس لیڤه‌رمۆری نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا، نهێنی له‌سه‌ر زیاتر له 250 كاسێتی ڤیدیۆیی تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌كه ناووكییه‌كان هه‌ڵده‌گرێت.
به گوێره‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كان، ئه‌و تاقیكردنه‌وانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ساڵانی 1945 تا 1962 و بڕیاردراوه هه‌مووی بڵاوبكرێته‌وه و چیدیكه وه‌ك نهێنی نامێننه‌وه.
ئه‌و تاقیگه نیشتمانییه، كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكایه، له هه‌وڵدایه كاسیه‌ته‌كان بۆ سه‌ر سیسته‌می دیجیتاڵی وه‌ربگێڕێت، بۆ ئه‌وه‌ی بڵاوییان بكاته‌وه.
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم
ا. م