توركيا ژنه چالاكوانێكی كورد ده‌ستگیر ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا، ژنه چالاكوانێكی كوردی‌یان ده‌ستگیركرد، دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن نه‌رویجه‌وه ره‌وانه‌ی توركیا كراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵو، گولیزار تاسدیمیر، ژنه چالاكوانی كورد، به‌تۆمه‌تی چوونه پاڵ پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له‌لایه‌ن توركیاوه ده‌ستگیركراوه.
پێشتگیر گولیزار بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی رووی كردووه‌ته وڵاتی نه‌رویج و له‌وێ داوای مانه‌وه‌ی كردووه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته داواكه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه و ده‌ریانكردووه، دواتریش رووی كردووه‌ته ئه‌ڵمانیا به‌ڵام بێ سوود بووه.
گولیزار ته‌مه‌ن 42 ساڵ، له ئه‌ڵمانیا ره‌وانه‌ی نه‌رویج ده‌كرێته‌وه، له‌وێشه‌وه بۆ توركیا و له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ ئه‌و وڵاته، ده‌ستگیركراوه.
ئه‌و ژنه چالاكوانه كورده، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنه‌وه‌ی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبول ده‌ستگیركراوه و مۆبایله‌كانییان پشكنیوه و تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه داوه‌ته پاڵ ژنه‌كه و ده‌ستگیریان كردووه.
ا. م