كوژرانی كوڕی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی پشتڕاست كرایه‌وه
K24- هه‌ولێر:
رێكخراوی داعش دانی به كوژرانی گه‌وره كوڕه‌كه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، سه‌ركرده‌ی ئه‌و رێكخراوه‌دا نا، كه له كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژیدا له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمۆبیلێكی بارهه‌ڵگره‌وه هێرشی كردۆته سه‌ر وێستگه‌یه‌كی كاره‌با له نزیك حه‌مس، كه هێزه‌كانی سه‌ر به رژێمی سووریای لێبوون و خۆی به‌و هێزانه‌دا ته‌قاندۆته‌وه.
كوڕه‌كه‌ی به‌غدادی به‌ناوی "حوزه‌یفه ئیبراهیم عه‌واد عه‌لی ئه‌لبه‌دری ئه‌لسامه‌ڕائی" كه له‌و كرده‌وه‌یه‌دا كوژراوه، ته‌مه‌نی 13 ساڵ بوو و له ریزبه‌ندی نێرینه له هه‌موو كوڕه‌كانی به‌غدادی گه‌وره‌تر بوو و، یه‌كه‌م ئه‌ندامی خێزانی سه‌ركرده‌ی داعش بووه كه له‌كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژیدا له سووریا كوژراوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، به‌ر له‌وه‌ی به‌غدادی ببێته سه‌ركرده‌ی داعش، به‌ناوی "ئه‌بی حوزه‌یفه" بانگ ده‌كرا، ئه‌مه‌ش واتا "باوكی حوزه‌یفه" كه ناوی كوڕه‌كه‌ی ببوه پاشناوی به‌غدادی و، وه‌ك زانراوه، به‌غدادی له هه‌ردوو هاوسه‌ره عێراقی و سووریه‌كه‌ی 5 كوڕی هه‌بووه و حوه‌زیفه كه كوڕی گه‌وره‌ی بووه، له هاوسه‌ره عێراقیه‌كه‌ی بووه و له ساڵی 2013ـه‌وه له سووریا و عێراق یاوه‌ری باوكی بووه. چوار كوڕه‌كه‌ی دیكه‌ی به‌غدادیش ناویان "عومه‌ر، محه‌مه‌د، عه‌بدوڵڵا و عه‌لی"ـیه.
وه‌ك زانیارییه‌كانی هه‌واڵگه‌ریش ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن، ئێستا به‌غدادی له‌گه‌ڵ هیچ ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌ی ناژیت، ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هۆكاری ئه‌منی و پاراستنی خۆیان له هه‌ر هێرشێك كه بكرێته سه‌ریان، له‌كاتێكدا 21 ده‌زگای هه‌واڵگه‌ری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی عه‌ره‌بی چاودێری جموجووڵی به‌غدادی ده‌كه‌ن، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ له‌ناوبردنی.
شرۆڤه‌كارانیش له‌و باوه‌ڕه‌دان، "به‌غدادی ویستوویه‌تی خۆكوژی كوڕه‌كه‌ی بكاته په‌یامێك بۆ ئه‌ندام و سه‌ركرده و شانه‌كانی رێكخراوه‌كه‌ی و پێیان بڵێت، كه كوڕی خۆی كردۆته قوربانی، ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ی پێگه‌كه‌ی به‌ده‌ستبهێنێته‌وه".
پێشتر ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاویانكردبووه‌وه، كوڕه‌كه‌ی به‌غدادی له هێرشێكی ئاسمانی‌دا له شاری ره‌ققه له سووریا كوژراوه.
H.B