"ماندۆزكیچ بۆ كریستیانۆ ده‌بێته كه‌ریم بێنزێمای دووه‌م"

رۆژنامه‌یه‌كی ئیتاڵیا ئاشكرای كردووه كه ئالێگری راهێنه‌ری یانه‌ی یوڤێنتۆس ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتوو ماندۆزكیچ هاوشێوه‌ی بێنزێما بۆ كریستیانۆ به‌كاربێنێت.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیتاڵیا و ئیسپانیا، یانه‌ی یوڤێنتۆس به 100 ملیۆن یۆرۆ گرێبه‌سته‌كه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 30 ملیۆن یۆرۆ درێسی ژماره 7ـی یوڤی به كریستیانۆ ده‌پۆشێت.
رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا ئاشكرای كردووه كه ماسیملیانۆ ئالێگری راهێنه‌ری یوڤێنتۆس له ئێستاوه پلانی بۆ ئه‌وه داناوه كه ماندزۆكیچی كرواتی هاوشێوه‌ی كه‌ریم بێنزێما بۆ كریستیانۆ به‌كاربێنێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی میدیا سێتی ئیتاڵیا ئه‌م زانیارییه‌ی پشتڕاست كردۆته‌وه كه بۆ وه‌رزی داهاتوو ماندزۆكیچ ده‌بێته بێنزێمای یوڤێنتۆس.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ و كه‌ریم بێنزێما هه‌ردووكیان له هاوینی 2009 له یانه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد و لیۆن په‌یوه‌ندیان به ریال مه‌درید كرد و په‌یوه‌ندییان باش له نێو یاریگه له نێوانیادا هه‌یه.
بێنزێما له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له كۆی 412 یاری بۆ ریال مه‌درید 193 گۆڵی كردووه، كریستیانۆ رۆناڵدۆش به 451 گۆڵ بۆته گۆڵكاری مێژووی یانه مه‌دریدییه‌كه.