به ڤیدیۆ.. گرژی ده‌كه‌وێته نێوان گرووپێكی چه‌كدار و هێزه راسپێردراوه‌كه‌ی سلێمانی بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی چه‌كهه‌ڵگرتن
K24 - سلێمانی:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی، روونكردنه‌وه‌یه‌ك له باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، "لە نێوان ئەفسەرێك و دوو كارمەندی هێزە تایبەتەكەی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كە بەهاوبه‌شی لەگەڵ لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی لەدەرچووندابوون لێكتێنەگەیشتنێك لەگەڵ ئەو گرووپە روویداوەو بارودۆخەكە هەرزوو كۆنترۆڵكراوە".
گرته ڤیدیۆییه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، گوایه ئه‌ندامانی ئه‌و هێزه‌ی له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ نه‌هێشتنی دیاره‌ی چه‌كهه‌ڵگرتن له سلێمانی راسپێردراوه، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری دیكه‌وه، له ژێر پرده‌كه‌ی خه‌سره‌وی خاڵی ناوه‌ڕاستی شاره‌كه، چه‌ك كراون.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا كه له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، ره‌تیده‌كاته‌وه هێزەكانیان چەك كرابن و رایده‌گه‌یه‌نێت، لێپرسراوێك و چوار كەس لەو گرووپە دەستگیركراون ولەئێستاشدا لەلایەن پۆلیسی پارێزگای سلێمانیەوە بەندن, چەكێكی جۆری M4 و دەمانچەیەكيش ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
پۆلیسی سلێمانی له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به ناسنامه‌ی ده‌ستگیركراوان نه‌كردووه و نازانرێت گرووپه‌كه چه‌كداره‌كه‌ی به‌رامبه‌ر سه‌ر به كام هێزن.
به‌هۆی زۆربوونی دیارده‌ی كوشتن له هه‌رێمی كوردستان، لێژنه‌ی ئه‌منی له هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری نه‌هێشتنی دیارده‌ی چه‌كهه‌ڵگرتنییان ده‌ركرد و هێزه ئه‌منییه‌كانیش له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان، هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی ئه‌و چه‌كانه‌یان ده‌ستپێكردووه.
ا. م