فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ناحیه‌ی مانگێشكێ له دهۆك بۆردومان ده‌كه‌ن
K24 - دهۆك:
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ده‌وروپشتی گوندەکانی دەرگەلا شێخا و ئاشانێ لە ناحیەی مانگێشکێ له پارێزگای دهۆك بۆردومان ده‌كه‌ن.
شایه‌تحاڵێك، کە خەڵکی گوندی دەرگەلا شێخایە، بە مه‌سعود محه‌مه‌د، په‌یامنێری کوردستان24ی راگەیاند، لە یەکەم بۆردوماندا ئۆتۆمبێلێکی پەکەکە کە چەند گەریلایه‌کیشی تێدابووە بە تەواوەتی سووتاوە، 10 خوولەک دوای بۆردومانی یەکەم، ھەمان شوێن بۆردومان کراوه‌ته‌وه.
ھەمان سەرچاوە راشیگەیاند، چەکدارانی پەکەکە لە ناوچەکەیان بوونییان هه‌یه و ده‌بینرێت، چه‌ندجارێكیش لەلایەن خەڵکی ئەو گوندانەوە داوایان لێکراوه ناوچەکانیان چۆڵ بکەن، بەڵام رەتیانکردووتەوە ناوچەکە جێبهێڵن.
گوتیشی، لەئێستادا خەڵکی گوندەکە ترسی زۆریان لێنیشتووە و کەس ناوێرێت لە ماڵه‌وه دەربچێت، لە رێگای ته‌لەفۆن هه‌واڵی یه‌كتر ده‌پرسن و له سه‌لامه‌تی یه‌كتر دڵنیاده‌بنه‌وه.
ا. م