داوا له سه‌در ده‌كرێت رێگه له ئێران بگرێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7/7/2018 سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی عێراقی ئاشكرایكرد، ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی نیشتمانی، داوای له موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در كردووه، پێویسته له پێكهێنانی حكوومه‌تی نویی عێراقدا بوار بۆ ئێران نه‌هێڵرێته‌وه".
سه‌رچاوه سیاسییه‌كه ده‌ڵێت: "پێده‌چێت هه‌ر ئه‌مڕۆش هاوپه‌یمانێتی له‌نێوان هاوپه‌یمانی سائیروون و هاوپه‌یمانی نشتمانی رابگه‌یێنرێت".
موقته‌دا سه‌در ئه‌مڕۆ له شاری نه‌جه‌ف چاوی به ئه‌یاد عه‌لاوی كه‌وتووه. لای خۆیه‌وه سه‌رچاوه سیاسییه ئاگاداره‌كه‌یش دیارترین ته‌وه‌ره‌كانی گفتوگۆی نێوان سه‌در و عه‌لاوی خستووه‌ته‌ڕوو.
یه‌كێك له‌و ته‌وه‌رانه پرسی پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی نێوان سائیروون و نیشتمانییه تا بۆ قۆناغی داهاتوو كوتله‌یه‌كی گه‌وره پێكبهێنن و بڕیاره پاش ته‌واوبوونی گفتوگۆكانیان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سازبكه‌ن.