بەرپرسێكی گۆڕان دەستی لەكاركێشایەوە

"نە بزووتنەوەی گۆڕان ئامرازێكە بۆ گۆڕانكاری و نە ھی ھەمووانیشە"

K24 - سلێمانی

بەرپرسێكی بزووتنەوەی گۆڕان، كە پێشتریش لەسەر پشكی بزووتنەوەكە بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنان بووە، دەست لەكاركێشانەوەی خۆی لەو بزووتنەوەیە راگەیاند و دەڵێت "نە بزووتنەوەی گۆڕان ئامرازێكە بۆ گۆڕانكاری نە ھی ھەمووانیشە".

نەژاد جەلال، بەڕێوەبەری گشتی پێشووی وەبەرھێنانی ھەرێمی كوردستان لە پشكی گۆڕان و بەرپرسی پێشووتری سایتی سبەی گۆڕان، لە نامەیەكدا بۆ رێكخەی گشتی و خانەی راپەڕاندن چڤاتی نیشتمانی گۆڕان، دەست لەكاركێشانەوەی خۆی لەو حزبە راگەیاند و دەڵێ: "ئەسەف دوای نەمانی نەوشیروان مستەفا، گۆڕان ھیچ وەك خۆی نەماوە، نە بزووتنەوەی گۆڕان ئامرازێكە بۆ گۆڕانكاری نە ھی ھەمووانیشە، ھەموو ئاماژەكان بوونی بە حزبێكی تەقلیدی بە ئاشكرا دەبیندرێت".

نەژاد جەلال راشیگەیاندووە: "لێرەوە بێبەری بوونی خۆم رادەگەیەنم، لە ھەموو ئەو پێشھات و رووداوانەی كە جێگەی گۆڕانخوازان نییە و لە ئەمڕۆ بە دواوە من كەسێكی بێلایەن و ئازادم و سەر بە ھیچ حزب و گرووپێكی سیاسی نیم".

دەقی نامەی دەست لەكاركێشانەوەی نەژاد جەلال
دەقی نامەی دەست لەكاركێشانەوەی نەژاد جەلال