"فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا و پارتی خاڵی هاوبه‌شیان هه‌یه"
K24 - هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی هاوپه‌یمانی فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كۆتایی هات و له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ر یه‌كه له فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و حه‌سه‌ن سنێد سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی گفتوگۆكانیان بۆ میدیاكان دووان.
فازڵ میرانی گووتی: "ئه‌و دوو شانده هاتوون و تێروانینی خۆیان خسته‌ڕوو و ده‌یانه‌وێت كوتله‌یه‌كی فراوان له شیعه و سوننه و كورد و پێكهاته‌كان درووست بكه‌ن و ئه‌وه‌ش خاڵی هاوبه‌شن له‌نێوانماندا، به‌ڵام تا ده‌ره‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن رانه‌گه‌یینرێت ناتوانرێت قسه‌ی كۆتایی بكرێت"..
هه‌روه‌ها گووتی: "پاش ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه ده‌چن له‌گه‌ڵ یه‌كێتیش كۆده‌بنه‌وه و پاشان پارتی و یه‌كێتیش پێكه‌وه شاندیان ده‌بێت بۆ به‌غداو بڕیاره لیسته‌كانی دیكه‌ش سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن".
هه‌روه‌ها گووتی: "پێموایه نابێت كه‌س مه‌رجی له‌سه‌ر یه‌كتری هه‌بێت و كێشه زۆرن به‌ڵام كاری باشی هه‌بووه".
پاشان حه‌سه‌ن سنێد، سه‌ركرده‌ی ده،ڵه‌تی یاسا گووتی: "قسه‌مان له‌سه‌ر قۆناغی نوێ كرد بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چۆن خۆمان له كێشه‌كان رزگار بكه‌ین و ده‌مانه‌وێت ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لانی عێراق بپاریزین. له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستانیش كۆمه‌ڵێك خأڵی هاوبه‌شمان هه‌یه".
هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كوتله‌ی گه‌وره‌ی په‌رله‌مان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ چڕبووه‌ته‌وه. هه‌رچه‌نده هێشتا ده‌ره‌نجامه‌كان به‌ته‌واوه‌تی ساخنه‌بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام دانووستانی نێوان لایه‌نه‌كان گه‌رم بوونه‌ته‌وه.