پارتی و یەكێتی بە ھاوبەشی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكان دەكەن

ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

K24 - ھەولێر

ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، راگەیەندراوێكی لەبارەی ناوەرۆكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی سەركردایەتی بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت، لەمەدوا لەگەڵ یەكێتی بە بەرنامەیەكی ھاوبەش گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان دەكەن.

لە راگەیەندراوەكەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی ھاتووە: "به‌سه‌رپه‌رشتی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی، رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 7ی 7ی 2018، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و، چه‌ند بابه‌تێكی خسته‌ به‌ر باس و گفتوگۆكردن و بڕیاری پێویستی وه‌رگرت. یه‌كه‌م: بارودۆخی گشتی و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ده‌رئه‌نجام و لێكه‌وته‌كانی، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ رای پارتیمان به‌ڕونی راگه‌یاندرا كه‌ یه‌ك هه‌ڵوێستی و یه‌ك ریزی لایه‌نه‌كانی به‌شدار له‌ پرۆسه‌ی سیاسی كوردستان، هێزێكی زیاتر ده‌داته‌ لایه‌نی كوردستانی بۆ به‌ره‌نگاری ئه‌و ته‌حه‌دیاتانه‌ی روبه‌ڕوی ویست و خواستی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بنه‌وه‌ و، پارتیمان له‌ روانگه‌ی هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیاریه‌تی و به‌ خه‌مه‌وه‌بوونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی، داوای له‌ هه‌موو لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان كرد بۆ رێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كوردستانی تا به‌ یه‌ك هه‌ڵوێستیی به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌ده‌نگه‌وه‌ هاتن به‌رچاونه‌كه‌وت و دواجار ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ دوای هه‌ڵبژاردنیش داوامان له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد به‌ به‌رنامه‌یه‌كی كوردستانی هاوبه‌شه‌وه‌ بچینه‌ به‌غدا بۆ به‌رگری و دابینكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، دووباره‌ به‌داخه‌وه‌ جگه‌ له‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، لایه‌نه‌كانی دیكه‌ له‌ سه‌ر هه‌ڵوێستی پێش پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌رده‌وامبوون، كه‌ هه‌ڵوێسته‌كه‌یان به‌سوودی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان نه‌بوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كۆبوونه‌وه‌ جه‌ختی له‌سه‌ر زه‌مینه‌ خۆشكردن بۆ ته‌بایی و یه‌كهه‌ڵوێستی لایه‌نه‌ دڵسۆزه‌ كوردستانییه‌كان كرده‌وه‌".

ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی ئەوەشی خستووەتەڕوو: "لەگەڵ یەكێتی به‌یه‌كه‌وه‌ و به‌ به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌ن و هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كانی كه‌ هه‌ن یان له ‌مه‌ودوا دروستده‌بن گفتوگۆ ده‌كه‌ین، ئامانجیشمان هاوبه‌شیه‌ له‌ ناوه‌ندی بڕیار و به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌تی فیدراڵی به‌ سازان و به‌شداری پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كانی عێراق كه‌ زامنی سه‌قامگیری زیاتر و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ته‌حه‌دیاته‌كانه‌، به‌تایبه‌تی له‌م بارودۆخه‌دا كه‌ دووباره‌ داعش سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق ده‌كات".

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە: "هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ به‌بایه‌خه‌وه‌ باسی له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كرد، كه‌ بڕیاره‌ له‌ 30ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ ئه‌نجامبدرێ، به‌پێویست زانرا له‌ كات و ساتی بڕیارلێدراو ئه‌نجامبدرێ و هه‌روه‌ها باس له‌ ئاماده‌كاریه‌كان و میكانیزم و هه‌نگاوه‌كانی پێویست بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه‌ كرا و بڕیاریان له‌باره‌وه‌ وه‌رگیرا".

 

دەقی راگه‌یەندراوی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان

به‌سه‌رپه‌رشتی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی، رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 7ی 7ی 2018، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و، چه‌ند بابه‌تێكی خسته‌ به‌ر باس و گفتوگۆكردن و بڕیاری پێویستی وه‌رگرت. یه‌كه‌م: بارودۆخی گشتی و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ده‌رئه‌نجام و لێكه‌وته‌كانی، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ رای پارتیمان به‌ڕونی راگه‌یاندرا كه‌ یه‌ك هه‌ڵوێستی و یه‌ك ریزی لایه‌نه‌كانی به‌شدار له‌ پرۆسه‌ی سیاسی كوردستان، هێزێكی زیاتر ده‌داته‌ لایه‌نی كوردستانی بۆ به‌ره‌نگاری ئه‌و ته‌حه‌دیاتانه‌ی روبه‌ڕوی ویست و خواستی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بنه‌وه‌ و، پارتیمان له‌ روانگه‌ی هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیاریه‌تی و به‌ خه‌مه‌وه‌بوونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی، داوای له‌ هه‌موو لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان كرد بۆ رێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كوردستانی تا به‌ یه‌ك هه‌ڵوێستیی به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌ده‌نگه‌وه‌ هاتن به‌رچاونه‌كه‌وت و دواجار ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ دوای هه‌ڵبژاردنیش داوامان له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد به‌ به‌رنامه‌یه‌كی كوردستانی هاوبه‌شه‌وه‌ بچینه‌ به‌غدا بۆ به‌رگری و دابینكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، دووباره‌ به‌داخه‌وه‌ جگه‌ له‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، لایه‌نه‌كانی دیكه‌ له‌ سه‌ر هه‌ڵوێستی پێش پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌رده‌وامبوون، كه‌ هه‌ڵوێسته‌كه‌یان به‌سوودی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان نه‌بوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كۆبوونه‌وه‌ جه‌ختی له‌سه‌ر زه‌مینه‌ خۆشكردن بۆ ته‌بایی و یه‌كهه‌ڵوێستی لایه‌نه‌ دڵسۆزه‌ كوردستانییه‌كان كرده‌وه‌.

دووه‌م: هه‌وڵه‌كانی لایه‌نه‌ كوردستانی و عێراقیه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت، پارتیمان په‌یوه‌ندی و هه‌وڵه‌كانی چڕكردۆته‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقیه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رنامه‌یه‌كی ئاماده‌كراو كه‌ زامنی شه‌راكه‌ت و ته‌وافق و ته‌وازنه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، گفتوگۆی پێویست ئه‌نجامدراوه‌ و له‌مه‌و دواش به‌رده‌وام ده‌بین، كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ و به‌ به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌ن و هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كانی كه‌ هه‌ن یان له‌مه‌ودوا دروستده‌بن گفتوگۆ ده‌كه‌ین و ئامانجیشمان هاوبه‌شیه‌ له‌ ناوه‌ندی بڕیار و به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌تی فیدراڵی به‌ سازان و به‌شداری پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌كانی عێراق كه‌ زامنی سه‌قامگیری زیاتر و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ته‌حه‌دیاته‌كانه‌، به‌تایبه‌تی له‌م بارودۆخه‌دا كه‌ دووباره‌ داعش سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق ده‌كات.

سێیه‌م: هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ به‌بایه‌خه‌وه‌ باسی له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كرد، كه‌ بڕیاره‌ له‌ 30ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ ئه‌نجامبدرێ، به‌پێویست زانرا له‌ كات و ساتی بڕیارلێدراو ئه‌نجامبدرێ و هه‌روه‌ها باس له‌ ئاماده‌كاریه‌كان و میكانیزم و هه‌نگاوه‌كانی پێویست بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه‌ كرا و بڕیاریان له‌باره‌وه‌ وه‌رگیرا.

چواره‌م/ ره‌وشی ناوخۆی پارتیمان، كۆبوونه‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنێكی وردی كرد بۆ بارودۆخی نێوخۆیی پارتیمان له‌ماوه‌ی رابردوو، بۆ داهاتووش به‌ په‌سه‌ندی زانی گۆڕانكاری پێویست له‌ هه‌ندێ‌ له‌ ئۆرگانه‌كانی پارتیمان بكرێ‌. هه‌روه‌كو پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی له‌ مه‌كته‌بی سیاسی به‌ گرینگزانی و بڕیاری له‌باره‌وه‌ وه‌رگرت و ده‌سه‌ڵاتیشی به‌خشی به‌ سه‌رۆك و مه‌كته‌بی سیاسی سه‌باره‌ت به‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه‌ پێویستن.

ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی

پارتی دیموكراتی كوردستان

7/7/2018