دوو گەورە کۆمپانیای فه‌ره‌نسی لە ئێران کشانەوە

به‌هۆی سزای ئابوورییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه‌

K24 - هه‌ولێر:

دوو گرووپی کۆمپانیاکانی بواری گواستنەوە و گەیاندنی فه‌ره‌نسی بە ناوەکانی (سی ئێم ئەی) و (سی جی ئێم)، بەهۆی بڕیاری گەڕاندنەوەی سزاکانی سەر ئێران لە لایەن ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە، کشانەوەی خۆیان لە ئێران راگەیاند.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، رۆدۆڵف سادێ، سەرۆکی جێبەجێکاری گرووپەکە، لەو بارەیەوە رایگەیاند: "ئێمە بڕیارمانداوە کۆتایی بە خزمەتگوزارییەکانمان بهێنین لە ئێران".

ئەم هەنگاوەی ئەو دوو کۆمپانیایە لە کاتێکدایە، هەفتەی رابردوو، حەسەن رۆحانی، سەرۆککۆماری ئێران، بۆ کەمکردنەوەی فشارەکانی سەر وڵاته‌كه‌ی لە لایەن ئەمەریکاوە گەیشتە ئەوروپا و چەند کۆبوونەوەیەکی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای چه‌ند وڵاتێك ئەنجامدا.

لای خۆیه‌وه‌ ترەمپ، سوورە لەسەر گەڕاندنەوەی سزا ئابوورییەکانی سەر ئێران و هەڕەشەش لەوانە دەکات کە نیازیان هەیە بازرگانییەکانیان لەگەڵ ئێران بەردەوامی پێبدەن.

ھ. ج