له شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا ده‌ست به فرۆشتنی درێسه‌كانی كریستیانۆ كرا
.jpg)
له شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو ده‌ست به فرۆشتنی درێسی ژماره 7ـی كریستیانۆ به درێسی یوڤێنتۆس كرا، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه هێشتا ئه‌و یاریزانه به فه‌رمی له یانه‌ی ریال مه‌درید نه‌ڕۆیشتووه.
میدیاكانی ئیسپانیا و ئیتاڵیا به‌شێوه‌یه‌كی گه‌رموگوڕ باس له چاره‌نووسی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید ده‌كه‌ن، رۆیشتنی ئه‌و یاریزانه بۆ یوڤێنتۆس به ئه‌گه‌رێكی نزیك ده‌زانن.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی دۆن باڵۆنی ئیسپانیا كه ئه‌مرۆ بڵاویكردۆته‌وه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كریستیانۆ له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی یوڤێنتۆس یه‌كه‌مین داواكاری له به‌رپرسانی یانه‌ی خانمه‌پیره‌كه گواستنه‌وه‌ی مارسێلۆی به‌رازیلیه كه له ریال مه‌درید په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز و لێكتێگه‌یشتنێكی گه‌وره‌یان هه‌یه له نێو یاریگه و ده‌ره‌وه‌ی یاریگه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ هاوینی 2009 له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده‌وه به 90 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ریال مه‌درید، كریستیانۆ به 451 گۆڵ بۆته گۆڵكاری مێژووی یانه مه‌دریدییه‌كه.


