گروپێكی حه‌شدی شه‌عبی ده‌چێته ژێر فه‌رمانی حوسییه‌كان
K24- هه‌ولێر:
گروپی "كه‌تائیب سه‌یدول شوهه‌داء"ـی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی ئاماده‌یی خۆی راگه‌یاند، كه به‌شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه شانبه‌شانی عه‌بدولمه‌لیك ئه‌لحوسی، سه‌ركرده‌ی "ئه‌نساروڵڵا"ی حوسییه‌كان له یه‌مه‌ن شه‌ر بكه‌ن.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌بو ئالا وه‌لائی، ئه‌مینداری ئه‌و گروپه‌ی حه‌شدی دووپاتیكرده‌وه، "من خۆم وه‌ك سه‌ربازێكی بچووك به‌شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه راده‌گه‌یه‌نم، چاوه‌ڕێی ئاماژه‌یه‌كی عه‌بدولمه‌لیك ئه‌لحوسی له‌سه‌رپێ وه‌ستاوم، بۆئه‌وه‌ی فه‌رمانم پێ بكات".
كتائب سيد الشهداء في العراق تعلن عن تطوعها بأن تكون تحت امرة عبد الملك الحوثي للقتال في اليمن pic.twitter.com/8wa0FoJk6f
— Rahaf jasem (@Rahaf___313) July 7, 2018
وه‌لائی له گوتاره‌كه‌یدا ده‌می قسه‌كانی له سه‌ركرده‌ی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن كرد و لێی پاڕایه‌وه، "چۆن ده‌ته‌وێ و كه‌ی ده‌ته‌وێ فه‌رمانم پێ بكه گه‌وره‌م، من دیلی ئاماژه‌یه‌كی ئێوه‌م".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌ڕ و گرژییه‌كانی نێوان حوسییه‌كان كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیری ده‌كرێن و هه‌روه‌ها هێزه‌كانی عه‌بد ره‌به مه‌نسوور هادی، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بییه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت، وڵاتی یه‌مه‌ن له هه‌موو بوارێكدا رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی گه‌وره بووه‌ته‌وه.
H.B