دوای 73 ساڵ بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌مه‌ریكا گرته‌ی تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمییه‌كانی بڵاو ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مه‌ریكا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا دیمه‌نی تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمییه‌كانی نیشان ده‌دات و مێژووی ئه‌و تاقیكردنه‌وانه بۆ ساڵانی 1945 تا 1962 ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا 12 تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی نیشان ده‌درێن، كه زۆربه‌یان له ناو زه‌ریا تاقیكراونه‌ته‌وه و له دیمه‌نه‌كاندا سه‌ره‌تای سه‌رجه‌م تاقیكردنه‌وه‌كان و هێز و كاریگه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كه به‌روونی دیارن.
به‌ر له چه‌ند رۆژێكیش، تاقیگه‌ی لۆرێنس لیڤه‌رمۆری نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویكرده‌وه، نهێنی له‌سه‌ر زیاتر له 250 كاسێتی ڤیدیۆیی تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌كه ناووكییه‌كان هه‌ڵده‌گرێت و دووپاتیكرده‌وه، هه‌موو ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه بڵاوبكاته‌وه و چیدیكه وه‌ك نهێنی نه‌هێڵێته‌وه.
ئه‌و تاقیگه نیشتمانییه، كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكایه، له هه‌وڵدایه كاسێته‌كان بۆ سه‌ر سیسته‌می دیجیتاڵی وه‌ربگێڕێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا هه‌موویان بڵاو بكاته‌وه.
H.B