به‌ ڤیدیۆ.. دوای یارییه‌كه‌ی نێوان سوید و ئینگلاند چی روویدا؟

هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند دوای 28 ساڵ گه‌یشته‌ قۆناخی پێشكۆتایی مۆندیال

 هه‌ڵبژارده‌ی ئینگڵاند به‌ 2 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به‌ سوید هێنا و گه‌یشته‌ قۆناخی پێشكۆتایی مۆندیالی 2018ـی رووسیا.

له‌ قۆناخی چاره‌كی كۆتایێ، ئینگڵاند رووبه‌ڕووی سوید بۆوه‌، له‌ خوله‌كی 30 هاری مه‌گوێر یه‌كه‌م گۆڵی یارییه‌كه‌ی كرده‌ به‌شی ئینگڵاند.

دواتر له‌ تایمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی 59 دێلی ئالی یاریزانی تۆتنهام واژۆیی له‌سه‌ر گۆڵی دووه‌می یارییه‌كه‌ كرد و ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی یه‌كلایكرده‌وه‌.

به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ ئینگڵاند گه‌یشته‌ قۆناخی پیشكۆتایی و چاوه‌رێی براوه‌ی یاریی نێوانی رووسیا و كرواتیا ده‌كات كه‌ بڕیاره‌ ئه‌مشه‌و له‌ كاتژمێر 9ـى شه‌و به‌ كاتی هه‌ولێر رووبه‌ڕووی یه‌كترببنه‌وه‌، هاوكات سوید ماڵئاوایی له‌ مۆندیال كرد .

گرینگترین رووداو و ئاماره‌ مێژووییه‌كانی یارییه‌كه‌:

ـ بۆ یەکەمین جار لە دوای 28 ساڵ، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بۆ قۆناخی پێشکۆتایی مۆندیال سەرکەوت.

ـ ئینگلاند یەکەم هەڵبژاردەیە لە مێژووی مۆندیال بتوانێت، لە یەک یاریدا 2 گۆڵ بەلێدانی سەر لە سوید تۆمار بکات.

ـ له‌کۆی 10 گۆڵی ئینگڵاند له‌ مۆندیالی 2018، هه‌شت گۆڵیان له‌ ڕێگای تۆپی جێگیر بووه‌.

ـ ئینگلاند تاکه‌ هه‌ڵبژارده‌یه‌ له‌م مۆندیاله‌ 4 گۆڵی به‌لێدانی سه‌ر تۆمارکردووه‌.

ـ هه‌ڵبژارده‌ی سوید هه‌رگیز سه‌رکه‌وتنی  له‌ مۆندیال تۆمار نه‌كردووه‌ کاتێک له‌ گێمی یه‌که‌م له‌دواوه‌ بووبێت.

ـ بۆجاری یه‌که‌مه‌ له‌دوای ساڵی 1966 هه‌ڵبژارده‌ی ئینگڵته‌را له‌ یه‌ک مۆندیال +10 گۆڵ تۆمارده‌کات، ئه‌وکات نازناوه‌که‌ی به‌ده‌ست هێنا.

ـ گۆڵه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هاری ماگوایر له‌ دژی سوید، یه‌كه‌مین گۆڵی ئه‌م یاریزانه‌ بوو به‌درێسی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند.