قاچاغچیانی كورد له ئه‌وروپا ده‌كه‌ونه به‌ر هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردن
K24- هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتداران و پۆلیسی ئه‌وروپا ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستگیركرنی ئه‌و گروپه كوردیانه كردووه، كه كاری قاچاغچیاتی نایاسایی ده‌كه‌ن و ته‌واوی ئه‌و گروپانه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن و به گه‌وره‌ترین گروپی قاچاغبه‌ر له ئه‌وروپا داده‌نرێن.
له هه‌واڵێكی سایتی ناشنال به‌ریتانیادا هاتووه، ئه‌و گروپانه تاكتیكی ئاڵۆز بۆ گواستنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌عێراقه‌وه بۆ ئه‌وروپا و له‌وێشه‌وه بۆ به‌ریتانیا به‌كارده‌هێنن.
له‌مباره‌یه‌وه ئاژانسی ئاسایشی به‌ریتانی ئاشكرایكردووه، له‌پێناو گواستنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ به‌ریتانیا، ئه‌و گروپانه شوێنی نهێنی و شاراوه له‌ناو ئۆتۆمۆبیله بارهه‌ڵگره‌كاندا درووست ده‌كه‌ن و به‌شێك له پشته‌وه‌ی گه‌ڵابه‌كان له‌ڕێگه‌ی جۆشكاری "له‌حیم"ـه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك ده‌كه‌نه ژووری نهێنی، كه پێی نه‌زانرێت و په‌نابه‌رانی تێدا ده‌گوازنه‌وه.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، پۆلیسی ئه‌وروپا له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ئامێرێكی نوێ كه ترپه‌كانی دڵ ئاشكرا ده‌كات، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌دۆزێته‌وه كه له‌شوێنه نهێنییه‌كان خۆیان ده‌شارنه‌وه، به‌ڵام ئه‌و گروپه كوردیانه جۆره ساردكه‌ره‌وه‌یه‌ك به‌كارده‌هێنن، كه ئه‌و ئامێره ناتوانێت ترپه‌ی دڵی ئه‌و كه‌سانه ئاشكرا بكات، كه خۆیان له‌ناوی ده‌شارنه‌وه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی پۆلیسی ئه‌وروپا له‌كاتێكدایه، یه‌كیتی ئه‌وروپا به‌ڵێنی داوه رێوشوێنی توند بۆ رێگریكردن له لێشاوی په‌نابه‌ران بۆ ناو خاكی ئه‌وروپا بگرێته‌به‌ر.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی یۆرپۆل، داهاتی قاچاغچیان كه له‌ڕێگه‌ی كاری قاچاغبه‌ری ده‌ستیان ده‌كه‌وێت، ساڵانه ده‌گاته 3 تا 6 ملیار یۆرۆ.
H.B