لە رووداوێكی ھاتووچۆدا ھاووڵاتییەك گیانی لەدەستدا

پۆلیس زانیاری لەبارەی رووداوەكە بڵاودەكاتەوە

K24 - چۆمان

شەوی رابردوو لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لە قەزای چۆمانی دەڤەری باڵەكایەتی، ھاووڵاتییەك گیانی لەدەستدا.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سۆران ئاشكرای كرد: "شەوی رابردوو 7/72018، روودواێكی هاتووچۆ لەجۆری (شێلان) لەسەر شەقامی سەرەكی گەڕەكی دەرماناوەی قەزای چۆمان روویدا. بەوھۆیەوە ھاووڵاتییەك بەناوی ئەحمەد مەحموود عەلی، لە دایكبووی 1942 بە سەختی برینداربوو، دواتر بەھۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا".

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتووچۆی سۆران ئاماژەی بەوەشدا: "ئەو ئۆتۆمبێلەی تووشی رووداوەكە بووە لە جۆری( نیسان سێنترا ) یە و ژمارە كاتییە".

ھ.م

دیمەنێكی رووداوەكە
دیمەنێكی رووداوەكە
 ئەحمەد مەحموود عەلی ئەو ھاووڵاتییەی لە رووداوەكە گیانی لەدەستدا
ئەحمەد مەحموود عەلی ئەو ھاووڵاتییەی لە رووداوەكە گیانی لەدەستدا