"پێرێز له‌سه‌ر نرخی فرۆشتنی كریستیانۆ رازیبوو"
به گوێره‌ی رۆژنامه‌یه‌كی به‌ربڵاوی ئیتاڵیا، فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی ریال مه‌درید به‌و نرخه رازیبووه كه یوڤێنتۆس بۆ كڕینی كریستیانۆ پێشكه‌شی یانه مه‌دریدییه‌كه‌ی كردووه.
رۆژنامه‌ی توتو سپۆرت، له چاپی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 8 ته‌مووزی 2018، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید رازیبووه به 100 ملیۆن یۆرۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆ به یانه‌ی یوڤێنتۆس بفرۆشێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی ماركای ئاشكرای كردووه كه فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید رۆژی سێشه‌ممه له پرێس كۆنفرانسێكدا رۆیشتنی كریستیانۆ له یانه‌كه راده‌گه‌یه‌نێت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له هاوینی 2009 له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده‌وه به گرێبه‌ستێكی 90 ملیۆن یۆرۆ بۆ ریال مه‌درید گواسترایه‌وه، له ئێستادا به 451 گۆڵ گۆڵكاری مێژووی یانه مه‌دریدییه‌كه‌یه، له‌م هاوینه‌شدا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 30 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به یوڤێنتۆس بكات.