ده‌ست به ده‌رهێنانی "منداڵانی ئه‌شكه‌وت" ده‌كرێ
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی تایله‌ند رایانگه‌یاند: "تیمێكی مه‌له‌وانی تایبه‌ت ده‌ست به ده‌رهێنانی منداڵه گیرخواردووه‌كانی ناو ئه‌شكه‌وته‌كه و راهێنه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ن كه له ئه‌شكه‌وتی ناو چیایه‌كدا كه ده‌رگاكانی به ئاو گیراوه ماوه‌ی زیاتر له 10 رۆژه گیریانخواردووه".
نارۆنگساك ئۆسۆتاناكۆرن، سه‌رۆكی تیمه‌كه به رۆژنامه‌وانانی گوتووه: "پیاوانی فریاكه‌وتن له كاتژمێر 10:00 به‌كاتی ناوخۆیی تایله‌ند ده‌ست به ده‌رهینانی منداڵه‌كان و راهێنه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ن و پرۆسه‌ی رزگاركردنیشیان پێش ده‌رهێنانی یه‌كه‌م منداڵ چه‌ند كاتژمێرێك ئاماده‌كاریی ده‌وێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پزیشكان له‌ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌دان و لای منداڵه‌كانن. ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه توانای جه‌سته‌یی و مه‌عنه‌وییان باش و به‌رزه و ده‌توانن كاتێك هێنرانه ده‌ره‌وه یه‌كسه‌ر بچنه‌وه ماڵه‌كانیان".
ئه‌و 12 منداڵه و راهێنه‌ره‌كه‌یان زیاتر له 10 رۆژه له‌و ئه‌شكه‌وته‌دا گیریانخواردووه و تا ئه‌مڕۆش نه‌یانتوانیووه بێنه ده‌ره‌وه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌موو رێگا و ده‌رگاكانی ئه‌شكه‌وته‌كه به‌ئاو داپۆشراوه، نه‌توانراوه رزگار بكرێن".
هه‌ر بۆیه به‌رده‌وام ژماره‌یه‌كی زۆری هێزه‌كانی سوپا و خه‌ڵكی سڤیل و شاره‌زایان و تیمه‌كانی مه‌له‌وانی، بۆ پاراستنی ژیانی منداڵه‌كان و راهێنه‌ره‌كه‌یان كاریان كردووه. ئه‌مڕۆش كه بڕیاره ده‌ست به ده‌رهێنانی منداڵه‌كان بكرێت، ئه‌گه‌ری بارانبارینی به لێزمه زۆره كه پێشتریش بووه‌ته هۆی درووستكردنی ئه‌و ئاوه زۆره له ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا.