رزگارکردنی شەش لە "منداڵانی ئەشکەوت" راگەیندرا

K24 - هه‌ولێر:

دوای نزیکەی دوو هەفتە لە گیرخواردنیان لەناو ئەشکەوتێکی وڵاتی تایلەند بەهۆی زۆری باران و کۆبوونەوەی ئاو، شەش لەو 12 منداڵانەی گیریانخواردبوو رزگارکران.

ئەمڕۆ تیمەکانی رزگاری بە فەرمی دەستیانکرد بە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی منداڵەکان، لە دوایین هەوڵیشیاندا، توانیان شەش لەو منداڵانە بە سەلامەتی رزگاربکەن.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، بەهۆی برسێتی و ماندووبونی زۆر، شەش منداڵەکە لە رێگای هێلیکۆپتەر راستەوخۆ  رەوانەی نەخۆشخانە کراون

 لە ئێستادا، چوار منداڵی دیکە هەوڵی رزگارکردنیان دەدرێت و بڕیارە ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوام بێت تا تەواوی منداڵەکان رزگار دەکرێن.