پلەی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە

كەشناسی راپۆرتێك لەبارەی كەشوھەوای رۆژانی داھاتوو بڵاودەكاتەوە

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، لە راپۆرتێكدا پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای ئەم ھەفتەیە دەخاتەڕوو، ئاشكرای دەكات كە پلەی گەرما لە رۆژانی داھاتوودا زیاتر بەرز دەبێتەوە.

لە راپۆرتەكەی كەشناسی ئاماژە بەوەكراوە، ئەمڕۆ دووشەممە پلەكانی گەرما دووبارە كەمێك روو لە بەرزبوونەوە دەكات، بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بە نزیكەی 1 تا 2 پلە دەبێتەوە، رۆژی سێشەممە، پلەی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە.

بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما تا رۆژی پێنجشەممەی داھاتوو بەردەوامی دەبێت و رۆژی ھەینی روو لە نزمبوونەوە دەكات.

كەشناسی راشیگەیاندووە، لە سەنتەری پارێزگاكانی ھەولێر، سلێمانی، دھۆك، ھەڵەبجە، بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو لەنێوان 42 تا 45 پلەی سیلیزی دەبێت، لە پارێزگای كەركووك و ئیدارەی گەرمیان پلەی گەرمی لە سەرووی 45 تا 47 پلە دەبێت.

راپۆرتی كەشناسی
راپۆرتی كەشناسی
پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی