مووچه‌ی به‌شێك له‌ خانه‌نشینان دابه‌ش ده‌كرێت

وه‌زاره‌تی دارایی راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ راگه‌یه‌ندراوێك، ئه‌و خانه‌نشینانه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌ دایكبووی ساڵی 1954ـن و له‌ ساڵی 2017 خانەنشین بوونه‌، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی بانك بكه‌ن و مووچه‌كانییان وه‌ربگرن.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی، كه‌ له‌ په‌یجی فه‌رمی وه‌زاره‌ته‌كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، بەڕێوەبەرایەتی خانەنشین رایده‌گه‌یه‌نێت، سبەی سێ شەممە 10/7/2018 له‌ بانكه‌كان، مووچه‌ی به‌شێك له‌ خانه‌نشینان دابه‌ش ده‌كرێت، كه‌ لە ساڵی 1954 لە دایك بوون و لە ساڵی 2017 خانەنشین بوون.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری:

" ئاگاداریەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم

بەڕێوەبەرایەتی خانەنشین داوا لەو خانەنشينانە دەكات كە لە ساڵی 1954 لە دایك بوون و لە ساڵی 2017 خانەنشین بوون، سبەی سێ شەممە 10/7/2018 سەردانی بانكەكان بكەن بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێم

9/7/2018"

 

ا. م