به فه‌رمی، بارسێلۆنا پاوڵینهۆی ڕه‌وانه‌ی خولی چینی كرده‌وه
پاولینیۆی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی برازیل له‌گه‌ڵ ماڵئاواییكردنی له مۆندیال جاریكی دیكه گه‌ڕایه‌وه خولی چینی و په‌یوه‌ندی به هه‌مان یانه‌ی پێشووی كرده‌وه.
پاولینۆی یاریزانی بارسێلۆنای ئیسپانی، به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو گه‌ڕایه‌وه یانه‌ی گوانگژۆی چینی، كه یانه‌ی پێشوویه‌تی.
بارسێلۆنا له راگه‌یاندراوێكدا، ئاماژه‌ی به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوه‌ڕاستكاره‌ی داوه، كه به شیوه‌ی خواستن ده‌گه‌ڕێته‌وه چین.
گواستنه‌وه‌كه‌ی پاولینۆی به شیوه‌ی خواستن ده‌بیت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه‌متر له ساڵێكه یاریی بۆ بارسێلۆنا ده‌كات و بارسا ئه‌و یاریزانه به 40 ملیۆن یۆرۆ له هاوینی رابردوو گواسته‌وه ریزه‌كانی.
پاولینیۆ له مۆندیالی رووسیا له‌گه‌ڵ برازیل به‌شداریی5 یاریی كرد و گۆڵیكیشی تۆماركرد بوو.