هازارد: هانده‌رێكی سه‌رسه‌ختی فره‌نسام
.jpg)
ئیدین هازارد كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سبه‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له قۆناخی پێشكۆتایی رووبه‌ڕووی فره‌نسا ده‌بێته‌وه، به‌ڵام جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه پێشتر هانده‌رێكی سه‌رسه‌ختی فره‌نسا بووه، ده‌شڵێت: پێشتر من فره‌نسام له به‌لجیكا خۆشتر ویستووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 9 ته‌مووزی 2018، له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی نێوان به‌لجیكا و فره‌نسا، ئیدین هازارد ده‌ڵێت: من له منداڵییه‌وه هانده‌رێكی شێتانه‌ی فره‌نسام.
هازارد كه پێشتر یانه‌ی لیلی فره‌نسا یاریكردووه، گوتیشی: كاتێك هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا بووه پاڵه‌وانی مۆندیالی 1998 من و برایه‌كانم زۆر دڵخۆشبووین و خۆشترین رۆژمان تێپه‌ڕ كرد.
هازارد گوتیشی: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی من فره‌نسام زۆر خۆشده‌وێت، به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌م له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی شكست به‌و هه‌ڵبژارده‌یه بێنم و به‌لجیكا بۆ یاریی كۆتایی مۆندیال سه‌ربخه‌م.
بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه، له كاتژمێر 9:00ـی شه‌و، هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا و فره‌نسا له یاری پێشكۆتایی مۆندیالی 2018 به‌یه‌ك بگه‌ن، براوه‌ی ئه‌و یارییه راسته‌وخۆ ده‌گاته یاریی كۆتایی مۆندیال.