شه‌شه‌م "منداڵی ئه‌شكه‌وت" رزگار كرا

به‌ وێنه‌ و ڤیدیۆ.. تیمه‌كان له‌ رزگاركردنیا منداڵان به‌رده‌وامن

K24 - هه‌ولێر:

تیمێکی ژێردەریایی توانییان 6 لە منداڵە گیرخواردووەکانی ئەشکەوتەکەی باکووری تایلاند رزگار بکەن، دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو ھەفتەیە بەھۆی ھەڵکشانی ئاوی ئەشکەوتەکەوە گیریان خواردووە و رێگای ھاتنە دەرەوەیان لێ گیراوە.

دوای دوو هەفتە لە هەوڵی تیمەکان، دواجار توانرا ژمارەیەک لەو مێردمنداڵانەی لە ئەشکەوتەکەی تایلاندا گیریانخواردبوو ڕزگار بکەن.

کارەکە دوای ڕاهێنان و مەشقێکی زۆر ئەنجامدراوە و 18 کەس لە تیمەکان چوونەتە ناو ئەشکەوتەکەو توانیویانە زیاتر لە نیوەی تیمەکەڕزگار بکەن.

دوانیوەڕۆ 18 کەس لە تیمەکان چوونەتە ناو ئەشکەوتەوە بۆ ڕزگارکردنی مێردمنداڵەکان و تا ئێستاش شه‌ش منداڵ ڕزگارکراون.

ئەمڕۆ ڕۆژی ئەرکە گرنگەیەکەوە و هەموو مێردمنداڵەکانیش ئامادەن ڕووبەڕووی ململانێ و مەترسییەکان ببنەوە.

ئێستاش شه‌ش له‌و منداڵانه‌ و راهێنه‌ره‌كه‌یان، له‌ ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌ ماون، تیمه‌كانیش سه‌رقاڵی داڕشتنه‌وه‌ی پلانن بۆ رزگاركردنیان.

ئەم هەنگاوە دوای ئەوە هات کە تیمەکان رۆژی یەکشەممە بڕیاریاندا کارەکانیان خێراتر بکەن و بچنە ناو ئەشکەوتەکەوە لە ترسی زۆربوونی ئاو لەناو ئەشکەوتەکەدا.

بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک ناچاربوون پڕۆسەکە بەشێوەیەکی کاتی ڕابگرن تا تانکە پڕهەواکان ئاڵوگۆڕبکەن و سەرلەبەیانیش جموجۆڵی تیمەکانی فریاکەوتن لە نزیک ئەشکەوتەکە دەستیپێکردەوە

بەھۆی داتەپینی ئەشکەوتەکەشەوە بواری مەلەکردن و ھاتنەدەرەوە نيیە، بەجۆرێک لە زۆربەی شوێنەکانیدا قەبارەی ئەشکەوتەکە وەک درزێکی لێھاتووە کە ئاستەمە منداڵەکان بتوانن لێوەی بێنە دەرەوە، جگە لەوەش منداڵەکان و ڕاھێنەرەکەیان مەلە نازانن و دەستڕاگەیشتنیش پێیان زۆر ئاستەمە.

12 مێرمنداڵ لەگەڵ ڕاهێنەرێکیان دوو هەفتە لەمەوبەر بۆ گەشت و کات بەسەربردن ڕوویان کردە ئەشکەوتێک لە باکووری تایلاند، بەڵام بەھۆی بارانی زۆر و داتەپینییەوە ئەشکەوتەکە پڕبوو لە ئاو و گیریانخوارد.