وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ماڵئاوایی له‌پۆسته‌كه‌ی كرد
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، بۆریس جۆنسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌ستی له‌كار كیشایه‌وه.
به‌گویره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، نووسینگه‌ی تێریزا مه‌ی، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له‌ڕێگه‌ی پۆستی ئه‌لیكترۆنی بڵاویكرده‌وه، جه‌خت كراوه‌ته‌وه، "دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ تێریزا مه‌ی، سه‌رۆكی وه‌زیران ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی بۆریس جۆنسۆنی له پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌سه‌ند كردووه. له كاتێكی نزیكدا ناوی ئه‌و كه‌سه ئاشكرا ده‌كرێت، كه له‌شوێنی جۆنسۆن ده‌ستبه‌كار ده‌بێت".
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زیره‌ی به‌ریتانیا ته‌نیا چه‌ند رۆژێك دوای ئه‌وه هاتووه، كه تێریزا مه‌ی، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ره‌زامه‌ندی گه‌وره به‌رپرس و وه‌زیره باڵاكانی حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناوه، بۆ ده‌ستپێكردنی ئاماده‌كارییه‌كان و جێبه‌جێكردنی ستراتیژیه‌تی ده‌رچوون له چوارچێوه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
شه‌وی رابردووش دێیڤید دیڤیز، وه‌زیری به‌ریتانیا بۆ كاروباری ده‌رچوون له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه.
H.B