له قه‌ڵادزێ گه‌نجێك له زێى بچووك خنكا
K24 – هه‌ولێر:
هاووڵاتييه‌كى ته‌مه‌ن 17 ساڵ، ئه‌مڕۆ له زێى بچووك خنكا و به گوێره‌ى ئاماره‌كانيش ته‌نيا ئه‌مڕۆ ئه‌مه چواره‌م هاووڵاتييه له ئاودا بخنكێت، دواى ئه‌وه‌ى له ئاوى دوكان سێ هاووڵاتى ديكه خنكان.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاويكرده‌وه، "دواى نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر (4:30) خولەک گەنجێک بەناوی (پ. ح. م.) لەدایکبووی ساڵی 2001 پیشەی کاسب دانیشتووی قەڵادزێ دواى ئەوە لەگەڵ دایک و باوک و خێزانەکەی دەچن بۆ زێی بچووک لە سنوری قەڵادزێ بەمەبەستی مەلەکردن لەناو ئاودا خنکا.
پۆليس روونيشيكرده‌وه، دوای ئاگادارکردنەوەی هێزەکانمان لە رووداوەکە دەستبەجێ مەفرەزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن و بنکەی پۆلیسی راپەڕین و نەهێشتنی تاوانی پشدەر گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دوای کاتژمێرێک توانرا تەرمەکەی بدۆزرێتەوە و رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کرا، پاش توێکاری بۆ تەرمەکەی رادەستی کەسوکاری کرایەوە".
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ى پۆليسدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، "بە وتەی کەسوکاری ناوبراو مانگێکە هاوسەرگیری کردووە".
خنكانى ئه‌م گه‌نجه هاوكاته له‌گه‌ڵ خنكانى سێ هاووڵاتى ديكه‌ى به ره‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌ب كه بۆ گه‌شتوگوزار روويان له هه‌رێمى كوردستان كردبوو و ئه‌مڕۆ له دوكان خنكان.