له‌ سلێمانى گه‌نجێك به‌ تۆمه‌تى كوشتنى برا گه‌وره‌كه‌ى ده‌ستگيركرا

هه‌فته‌ى رابردوو به‌ ده‌مانچه‌ براگه‌وره‌كه‌ى خۆى كوشتبوو

K24 – سلێمانى:

له‌ شارى سلێمانى، تۆمه‌تبارێك ده‌ستگيركرا، كه‌ هه‌فته‌ى رابردوو، براگه‌وره‌يه‌كى خۆى كوشتبوو.

پۆليسى سلێمانى رايگه‌ياند، رۆژی (2ى ته‌مموز/ يۆليۆى 2018)، هاووڵاتی (هـ. م. م ) لەدایكبوی(1988)، لە ماڵەكەی خۆیدا لە گەڕەكی ئازادی لەشاری سلێمانی بەفیشەك كوژرا.

له‌ راگه‌يه‌ندراوێكدا، كه‌ وێنه‌يه‌كى ده‌ست (كوردستان24) كه‌وتووه‌، هاتووه‌: "دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەڵگە و تاوان و كەشف و هێڵكاری شوێنی ڕووداوەكە و دەستكەوتنی زانیاری لەبارەی هۆكاری كوشتنەكەیەوە، ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و بنكەی پۆلیسی ئازادی توانرا تۆمەتبار (ه. م. م) لەدایكبوی (1990) دەستگیر بكرێت".

له‌ راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا ورده‌كارى رووداوه‌كه‌ روونكراوه‌ته‌وه‌ و تێيدا هاتووه‌: "تۆمەتبار بە دەمانچە براكەی خۆی كوشتووە و لەكاتی رووداوەكەدا هەڵهاتووە، لە ئێستاشدا تۆمەتبار لە بەردەم دادوەر دانی ناوە بە تاوانەكەیدا و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی بەندكراوه‌".