له‌ سه‌يد سادق رووداوێكى هاتوچۆ گيانله‌ده‌ستدانى هاووڵاتييه‌ك و برينداربوونى پێنج كه‌سى ديكه‌ى لێكه‌وته‌وه‌

سەرجەم قوربانیانی رووداوەكە بە ره‌چه‌ڵه‌ك عەرەبن و دانیشتوی سەید سادقن

K24 – هه‌ولێر:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رايگه‌ياند، له‌ ئه‌نجامى رووداوێكى هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگه‌ى سه‌ره‌كى سه‌يدسادق/ سلێمانى، هاووڵاتييه‌ك گيانى له‌ده‌ستدا و پێنج كه‌سى ديكه‌ بريندار بوون.

به‌ گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوى به‌شى راگەیاندن و پەیوەندییەكانى پۆليسى سلێمانى، رووداوه‌كه‌ دواى نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ لە سەر رێگای سەیدسادق/ سلێمانی روويداوه‌ و به‌و هۆيه‌وه‌ ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕاوه‌و بەهۆیەوە هاووڵاتی (أ. ف. م) لەدایكبوی 1973 گیانی لەدەستداوه‌ و پێنج هاووڵاتی ديكه‌ش بریندار بوون.

روونيشيكردووه‌ته‌وه‌، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكان تەرمی هاووڵاتییەكە رەوانەی پزیشكی دادوەری شاری سلێمانی كراوه‌ و بریندارەكانیش بۆ نەخۆشخانە گواستراونەته‌وە.

پۆليسى سلێمانى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، سەرجەم قوربانیانی رووداوەكە بە ره‌چه‌ڵه‌ك عەرەبن و دانیشتوی سەید سادقن.

ئ.ر