دڵشاد شه‌هاب: هيچ هۆكارێك بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان نييه‌

پارتی بۆ ھەریەك لە ھەڵبژاردنەكانی پەرلەمان و سەرۆكایەتی ھەرێم و ئەنجوومەنی پارێزگاكان ئامادەیە
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

دڵشاد شەھاب، ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی ديموكراتى كوردستان لە كاتی بەشداریكردنی لە بەرنامەی باسی رۆژی (كوردستان24)، رایگەیاند، پارتی بۆ ھەریەك لە ھەڵبژاردنەكانی پەرلەمان و سەرۆكایەتی ھەرێم و ئەنجوومەنی پارێزگاكان ئامادەیە. جەختیشی كردەوە، ھیچ ھۆكارێك نییە بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بۆیە لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجامدەدرێت.

دڵشاد شه‌هاب روونيشيكرده‌وه‌، ئێستا گفتوگۆيه‌كى هێمن له‌ په‌رله‌مان هه‌يه‌ و زياتر له‌ پرۆژه‌ ياسايه‌ك بۆ هه‌موارى ياساى هه‌ڵبژاردنه‌كان خراوه‌ته‌ڕوو و هيچ رێگرييه‌كى سه‌ره‌كى نييه‌ بۆ دواخرانى هه‌ڵبژاردنه‌كان و بۆ ئه‌زموونى ديموكراتى كوردستانيش دواخستنى هه‌ڵبژاردن كارێكى باش نييه‌.