ئه‌ردۆغان و نێچیرڤان بارزانی باسی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و توركیا ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی هه‌واڵیكی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌نقه‌ره دیدارێكی كورتیان هه‌بووه‌و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا و زیاتر پته‌وكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه كرده‌وه‌ته‌وه و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له ئه‌ردۆغان كردووه به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆككۆماری توركیا".
هه‌ر له په‌راوێزی رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆككۆماری توركیا، نێچیرڤان بارزانی ژماره‌یه‌ك دیداری دیكه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له عه‌بدوڵا گویل سه‌رۆككۆماری پێشووتری توركیا، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، سه‌رۆكی سوودان، میری قه‌ته‌ر، سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ڵه‌ستین، سه‌رۆكوه‌زیرانی ته‌ته‌رستان، شاندی كۆماری ئیسلامیی ئێران، شاندی مۆنتینیگرۆ، شاندی ئیتاڵیا، شاندی ئازه‌ربایحان. وه‌زیرانی ده‌ره‌وه، وزه، ئابووری توركیا و شاندی چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی به‌شدار له مه‌راسیمه‌كه‌دا ئه‌نجامداوه.
رۆژی دووشه‌ممه 9/7/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر داوه‌تی فه‌رمیی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌رۆك و سه‌رۆكوه‌زیر و به‌رپرسانی باڵای وڵاتانی جیهان، له ئه‌نقه‌ره به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆككۆماری توركیا كرد.
سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش، له كاتی گه‌یشتنی شاندی هه‌رێم بۆ ئه‌نقه‌ره به كوردستان 24 راگه‌یاندبوو: "ئه‌و سه‌ردانه كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی نێوان هه‌رێم و توركیایه و بڕیاره ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بچێته وڵاتانی ئه‌وروپا".