مین گهنجێكی گر عزێری ناوچهی شنگال دهكاته قوربانی
K24 - ههولێر:
پەیامنێری کوردستان24 لە شنگال رایگهیاند: ": هاوڵاتییەکی تەمەن 25 ساڵان بە ناوی (عەلی موراد رەڤۆ سلێمان) کە خەڵکی ناحیەی (گرعوزێر)ـی سەر بە قەزای شنگالە، بە هۆی تەقینهوهی مینێک لە پاشماوەکانی داعش لەنێو خانووهکەیدا گیانی لە دەستداوه".
کاتژمێر 12:30 نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە 10.7.2018 هاوڵاتی (عەلی موراد رەڤۆ سلێمان) کە تەمەنی 25 ساڵبوو و لە کەمپێکی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستانهوه بە مەبەستی گەڕان بە دوای دۆکیۆمێنت و بەڵگەنامەکانی ئەندامانی خێزانەکەی لەنێو خانوهکەیاندا کە لەدوای چوونی داعش بۆ ناوچەکایان ماڵ و حاڵ و هەموو بەڵگەنامەکانیان بەجێهێشتبوو. لە کاتی گەییشتن و چوونە ژوورەوەی لەگەڵ دو ولە هاورێیەکانی خانووەکە تەقیوەتهوه و بەو هۆیەوە ئەو گەنجە گیانی لەدەستدا.
شوکور خودیێدا، بەڕێوەبەری ناحیەی گرعزێر کە لە لایەن حەشدی شەعبییەوە دانراوە، بۆ پەیامنیری کوردستان24 رایگەیاند، ئەوان بۆ چەندین جار داوایان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە کە چارەسەرێک بۆ ئەو خانووانە کە لە لایەن داعشەوە مینرێژکراون بدۆزنەوە و له مین پاکبکرێنەوە، بەڵام هیچ وڵامێکیان نەبووە".
لە چوار ساڵی رابوردوودا، زیاتر لە 10 هاوڵاتی دەڤەری شنگال بە هۆی ئەو مینانەوه گیانیان لە دەستداوە.