عه‌سائيبى ئه‌هلى حه‌ق دژايهتى خۆى بۆ هێزى ناتۆ له عێراق ده‌ربڕى
K24 – هه‌ولێر:
بزووتنه‌وه‌ى "عه‌سائيبى ئه‌هلى حه‌ق"ى سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبى ره‌تيكرده‌وه، رازى بێت هێزى ناتۆ له عێراق بمێنێته‌وه. رايگه‌ياند، "عێراق پێويستى به هێزى بيانى نييه".
نه‌عيم ئهلعبودى، گوته‌بێژى بزووتنه‌وه‌كه، رايگه‌ياند، "هه‌ر بوونێكى سوپاى بيانى له‌سه‌ر خاكى عێراق پێويستى به ره‌زامه‌ندى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه".
گوتيشى: "ئێمه بوونى هه‌ر هێزێكى جه‌نگاوه‌رى بيانى له‌سه‌ر خاكى عێراق ره‌تده‌كه‌ينه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتى: "بوونى ئه‌و هێزانه پێشێلكردنى سه‌روه‌رى عێراقه".
ئهلعبودى، جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، "عێراق پێويستى به مانه‌وه‌ى هێزى بيانى نييه".
دوێنێ چوارشه‌ممه، له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌يى وڵاتانى په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى(ناتۆ) بڕياردرا هێزى ناتۆ ره‌وانه‌ى عێراق بكرێت.
ينس ستۆلتنبرگ، سكرتێرى گشتى ناتۆ رايگه‌ياند، "نێردهيهكى نا جه‌نگى ناتۆ به سه‌ركردايه‌تى كه‌نه‌دا راهێنان به هێزه عێراقييه‌كان ده‌كات".
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر