خەسرۆ گۆران: ژماردنەوەی دەنگەکانی هەولێر کاریگەری لەسەر کورسییەکانی پارتی نابێت
K24 - ھەولێر
خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند،هەژمارکردنەوەی دەنگەکان بە دەست لە هەولێر، هیچ کاریگەرییەکی لەسەر کورسییە بەدەستهاتووەکانی پارتی نابێت.
گوتیشی: "زۆر لە دەنگی ئاوارەكان ھەژمارنەكراوە، لەوبڕوایەدام لە هەژمارکردنەوەی دەنگەکانی ئاوارەکان لە دهۆك کورسییەکی دیکە بەدەستبهێنین".
سەبارەت بە ئامادەكارییەكانی پارتی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، خەسرۆ گۆران گوتی: "پارتی ئامادەكاریەكانی كردووە و ناوی كاندیدەكانمان دیاركردووە و تا 25 ئەم مانگەش كات ماوە".
ئاماژەی بەوەشدا: "پارتی بە مەرج بەشداری لە حکوومەتی داهاتووی عێراق دەکات، مەرجەکەش جێبەجێکردنی تەواوی ماددە و بڕگەکانی دەستوورە".
ئەمە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ به‌سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ران و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسییه‌كان، ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بۆ ئه‌و سه‌ندووقانه ده‌كات كه سكاڵایان له‌سه‌ر هه‌یه. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له هه‌ولێر ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بۆ نزیكەی 220 سندووق دەکرێت، كە تانەیان لەسەرە.
ھ.م