له رووداوێكی هاتووچۆدا چوار ئەندامی خێزانێك بوونە قوربانی
K24 - سلێمانی:
شەوی 13ی تەممووزی 2018، لەسەر ڕێگای دوكان – سلێمانی بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكەوە چوار ئەندامی خێزانێك بوونە قوربانی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مشه‌و ئۆتۆمبێلێك لەسەر ڕێگای دوكان – سلێمانی وەرگەڕاو بەهۆیەوە 2 هاووڵاتی بەناوەكانی (س. ر. ر) لەدایكبووی 1986 و (ل. ھ. غ) تەمەن 6 مانگ، گیانیان لەدەستدا و دوو هاووڵاتی دیكه‌ش بریندار بوون، سەرجەمیشیان ئەندامی یەك خێزانن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، كه له‌سه‌ر په‌یجی فه‌رمی پۆلیسی سلێمانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكان تەرمی دوو هاووڵاتییەكە ڕەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كران و بریندارەكانیش بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە .
لە ئێستاشدا لە لایەن بنكەی پۆلیسی پیرەمەگروونەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەش بە پێی ماددەی 24ی هاتووچۆ ڕاگیراوە.
ا. م